جيهان

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە: "٣٢٦ کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە"

Safiye Karabacak, Dilara Afıfı  | 18.03.2025 - نوێکردنەوە : 18.03.2025
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە: "٣٢٦ کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە"

Gazze

غەززە - AA

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل ئاگربەستی شکاند و، هێرشی کردەوە سەر کەرتی غەززە و، لە ئاکامدا ٣٢٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی کردووەتەوە سەر کەرتی غەززە و کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە و، تەرمی ٣٢٦ کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هێشتا ژمارەیەکی زۆر کەس لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان و، کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن درێژەیان هەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın