وەزیری دەرەوەی چین وانگ: "غەززە هى فەڵەستینییەکانە"

Beijing
پەکین - AA
وەزیری دەرەوەی چین، وانگ یی دژی پیلانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ وەستایەوە بۆ دەستگرتن بەسەر غەززە و نیشتەجێکردنی ئەو هاووڵاتیيە فەڵەستینییانەی لە ناوچەکە دەژین لە وڵاتانی دراوسێدا و، ڕایگەیاند: "غەززە هى فەڵەستینییەکانە".
لە چوارچێوەی ئەنجوومەنی گشتیی ساڵانەی کۆنگرەی نیشتمانی گەلی چین لە پەکینی پایتەختی وڵاتەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ژێر ناوی "سیاسەتی دەرەکی چین و پەیوەنديیە دەرەکییەکان" سازکرا.
لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا لە بارەی دەوری چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پیلانەکەی ترەمپ دەرهەق بە غەززە، وانگ ڕایگەیاند: "غەززە هى فەڵەستینییەکانە، بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکی فەڵەستین. بە زۆرەملێ گۆڕینی پێگەی غەززە ئاشتیی بەدیناهێنێت، بەڵکو تەنیا پشێوی لێدەکەوێتەوە".
وانگ ئەوەیشی خستەڕوو چین پشتیوانی لەو پلانە دەکات کە بە ڕێبەرایەتی میسر و وڵاتانی دیکەی عەرەبی خراوەتەڕوو بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتیی لە غەززەدا و، بێ ئەوەی ناوی بهێنێت ڕەخنەی لە ئەمریکا گرت و، ڕایگەیاند: "ئەگەر وڵاتی گەورە بەڕاستی لە خەمی خەڵکی غەززەدا بێت، ئەوا دەبێت هانی ئاشتییەکی گشتگیر و بەردەوام بدات و، دەبێت هاوکاری مرۆیی زیاد بکات، بە ڕەچاوکردنی بنەمای 'فەڵەستین دەبێت لەلایەن فەلەستینیەکانەوە بەڕێوەببرێت' دەبێت بەشدار بێت لە ئاوەدانکردنەوەی غەززەدا".
هەروەها وانگ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەبێ ئاشتیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ناتوانرێت لە جیهاندا سەقامگیریی دەستەبەر بکرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن