جيهان

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لاڤرۆڤ: "(پلانی هاوبەشی ئەتۆمی ئەمریکا-کۆریای باشوور) نیگەرانیی زیاتر دروست دەکات"

Emre Gürkan Abay  | 27.07.2024 - نوێکردنەوە : 27.07.2024
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لاڤرۆڤ: "(پلانی هاوبەشی ئەتۆمی ئەمریکا-کۆریای باشوور) نیگەرانیی زیاتر دروست دەکات"

Moskova

مۆسکۆ - AA

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد تا ئێستا لێدوانێکمان نەداوە لە بارەی "پلانی هاوبەشی ئەتۆمی" کە ئەمریکا و کۆریای باشوور لەسەری ڕێککەوتوون بە چ واتایەک دێت و گوتی: "بێگومان ئەم پێشهاتە نیگەرانی زیاتر دروست دەکات. هەروەها هەوڵدەدەن ژاپۆنیش بخەنە ناو ئەو پلانە هاوبەشە ئەتۆمنییەوە".

دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئاسیان (ASEAN) کە لە ڤیێنتیان پایتەختی لاوس بەڕێوەچوو، لاڤرۆڤ وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

لاڤرۆڤ ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین هەوڵیداوە لە ئەوراسیا سیستمێکی ئەمنیی دابمەزرێنێت و گوتی: "وڵاتانی ئاسیان گرنگیان بەمە داوە و ئامادەی گفتوگۆی گشتگیرن لەم بارەیەوە".

هەروەها لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی پشتیوانی لە فۆڕماتی گشتگیری تەسکتر دەکەن و ڕایگەیاند: "ئاماجیشیان ئەوەیە چین و ڕووسیا بخەنە ژێر گوشارەوە، ئەمە ناشارنەوە. هاوبەشانمان لە ئاسیان زۆر باش لەوە تێدەگەن".

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لاڤرۆڤ، ئەوەیشی خستەڕوو کە لەگەڵ بەرپرسانی چینیدا لە ڤیێنتیان ڕاوێژیان لە بارەی پێشهاتەکانی تایوان کردووە و ڕایگەیاند: "ڕۆژئاوا بە پڕچەککردنی تایوان، ئەنجامدانی چالاکی سەربازیی جۆراوجۆر، ناردنی شاندی باڵا بۆ دوورگەکە و پێشوازیی کردن لە شاندی حکوومەتی تایوان هانی هەڵوێستی ڕووبەڕوو بوونەوە دەدات".

لاڤرۆڤ باسی لەوەیش کرد کە ئەمریکا و کۆریای باشوور ماوەیەک لەمەوبەر لەسەر "پلانی هاوبەشی ئەتۆمی" ڕێککەوتوون و، گوتی: "تا ئێستا لێدوانێکمان نەداوە لەبارەی ئەوەی کە ئەمە بە چ واتایەک دێت، بەڵام بێگومان ئەم پێشهاتە نیگەرانی زیاتر دروست دەکات. هەروەها هەوڵدەدەن ژاپۆنیش بخەنە ناو ئەو پلانە هاوبەشە ئەتۆمنییەوە".

سێرگی لاڤرۆڤ ئەوەیشی وەبیرهێنایەوە کە ئەمریکا لە ڕێککەوتنی جێگیرکردنی مووشەکی مەودا کورت و مامناوەندەکان دەرچووە و، گوتی: "دواتر دەستیان کرد بە بەرهەمهێنانی ئەو مووشەکانەی بەپێی ڕێککەوتنەکە قەدەغەن. ئێستاش زانیاریی دێت لە بارەی جێگریکردنی ئەم سیستمانە لە ئەورووپا و ناوچەی ئاسیای زەریای هێمن. ئومێدەوارم وڵاتانی ئاسیان دەرک بەم بۆچوونە مەترسییدارەی واشنتۆن بکەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın