جيهان

وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل گالانت کە دادگای لاهای فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە سەردانی ئەمریکا دەکات

Mustafa Deveci  | 25.11.2024 - نوێکردنەوە : 25.11.2024
وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل گالانت کە دادگای لاهای فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە سەردانی ئەمریکا دەکات

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل، یۆواڤ گالانت کە لەلایەن دادگای لاهایەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە، هەفتەی داهاتوو سەردانی ئەمریکا دەکات.

بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل، بڕیارە گالانت لە یەکی کانوونی یەکەمدا سەردانی واشنتۆن بکات.

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، گالانت لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.

ئەمە یەکەم سەردانی گالانت دەبێت بۆ دەرەوەی وڵات لە پاش دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دادگای لاهایەوە.

گالانت کە ماوەیەکی زۆرە ناکۆکی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو هەیە لە پێنجی تشرینی دووەمدا لەکاردوورخرایەوە.

دادگای لاهای لە ٢١ی تشرینی دووەمدا بە تاوانی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهو و گالانت دەرکرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın