جيهان

پنتاگۆن: "لە مانگەکانی داهاتوودا، ژمارەی سەربازانمان لە سووریا بۆ خوار هەزار سەرباز کەمدەکەینەوە"

Hakan Çopur  | 19.04.2025 - نوێکردنەوە : 19.04.2025
پنتاگۆن: "لە مانگەکانی داهاتوودا، ژمارەی سەربازانمان لە سووریا بۆ خوار هەزار سەرباز کەمدەکەینەوە"

Washington DC

واشنتۆن - AA

گوتەبێژی پنتاگۆن، سین پارنێل ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئەنجامی نوێکارییەکان سەبارەت بە ئەرکی ئەو سەربازە ئەمریکییانەی لە سووریا کار دەکەن، لە مانگەکانی داهاتوودا، ژمارەی سەربازانیان لەو وڵاتە بۆ خوار هەزار سەرباز کەم دەکەنەوە.

پارنێل لە ڕاگەیاندراوێکدا زانیاری سەبارەت بەو سەربازە ئەمریکییانە خستەڕوو کە لە سووریا دەکشێنەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا پارنێل باسی لەو سەرکەوتنانە کرد کە لە سووریا دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەدەستهاتوون، لەگەڵ هەڵسەنگاندنە سەربازییەکانی ئێستا و، رایگەیاند: "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی هێزی ئەرکی هاوبەشی یەکگرتوو-ئۆپەراسیۆنی پێداگریی، ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی فەرمانی دا بە یەکخستنی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لە خاڵە دیاریکراوەکانی وڵاتەکەدا".

هەروەها پارنێل ئاماژەی بەوە کرد کە یەکخستنی ئەم دوو ئۆپەراسیۆنە لەلایەن ئەمریکاوە بە واتای کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازانی دێت لە سووریا و، ڕایگەیاند: "ئەم پرۆسەیە پشت بەستووە بە هەلومەرجەکان، لە مانگەکانی داهاتوودا شوێنپێی ئەمریکا لە سووریا بۆ کەمتر لە هەزار سەربازی ئەمریکی کەمدەکرێتەوە".

گوتەبێژی پنتاگۆن پارنێل، بە ئاماژەدان بەو هەنگاوانەی دژ بە داعش نراون، باسی لەوە کرد کە بەرەنگارییەکان لە ڕێگەی فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)ەوە بەردەوام دەبێت.

گوتیشی: "مەترسی تیرۆریزم تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سنووردار نییە و، بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی داعش هیچ شوێنێکی نییە بۆ خۆحەشاردان لە هەموو کیشوەرەکاندا وریا دەبین".

جیاواز لە ڕاگەیاندراوەکانی دیکە، لەم ڕاگەیاندراوەدا ئاماژە بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە کە ناوی هەسەدە بەکاردەهێنێت، نەدراوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لە ڕاگەیاندراوەکەدا پارنێل دەستەواژەی "هاوپەیمانانی هاوبەشمان"ی بەکارهێناوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın