جيهان

ڕووسیا: "ئەگەر مووشەکى دوور مەودا بەکاربهێندرێت ئەوا مافی هێرش کردنە سەر هێزەکانی کیێڤ و ناتۆمان دەبێت"

Dmitri Chirciu  | 19.11.2024 - نوێکردنەوە : 20.11.2024
ڕووسیا: "ئەگەر مووشەکى دوور مەودا بەکاربهێندرێت ئەوا مافی هێرش کردنە سەر هێزەکانی کیێڤ و ناتۆمان دەبێت"

Moskova

مۆسکۆ - AA

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا، دمیتری مێدڤێدێڤ ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر مووشەکە دوور مەوداکانی سەربە ناتۆ بەکاربهێندرێن ئەوا مافی هێرش کردنە سەر هێزەکانی کیێڤ و ناتۆیان دەبێت و ڕایگەیاند: "ئەمەیش دەبێتە جەنگی جیهانی سێهەم".

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە كەناڵی خۆی لە تێلێگرام بڵاویکردەوە، مێدڤێدیڤ هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو بانگەشانە کرد کە باس لەوە دەکەن ئەمریکا ڕێگەی داوە بە بەکارهێنانی ئەو مووشەکە دوورمەودایانەی بۆ ئۆکراینا دابینکراوە لە قۆڵایی خاکی ڕووسیادا، بەکاربهێندرێن.

مێدڤێدیڤ باسی لەوە کرد کە ئەو مووشەکانە هاوکار نابن لە کردەکانی جەنگی ئۆکراینادا و، ڕایگەیاند: "گرنگ نییە کێ بڕیاری داوە چ کاتێک مووشەکی بالیستیکی دوور مەودا و کروزی ناتۆ لە دژی ڕووسیا بەکاربهێنرێت. پێشتریش هەوڵدرا ئەم جۆرە مووشەکانە دژ بە وڵاتەکەمان بەکاربهێندرێت. گرنگ نییە چەند مووشەک لە دەستی دوژمندا هەیە".

هەروەها مەدڤێدیڤ ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین پێشتر ئاماژەی بەوە کردووە کە "ڕێگەدان بە ئۆکراینا بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ڕووسیا بە واتای بەشداری کردنی وڵاتانی ناتۆ و ئەمریکا و ئەورووپا دێت لە جەنگدا".

گوتیشی: "ئەوە گرنگە کە سەرۆکەکەمان دەیڵێت. ڕەزامەندی نیشاندرا لەسەر ڤێرژنی نوێی پلانی دۆکترین "وەڵامدانەوەی ناوەکی" لە ئەگەری هێرشی بالیستیکی. بەکارهێنانی مووشەکەکانی سەربە ناتۆ بەمشێوەیە، بە واتای هێرشی وڵاتانی هاوپەیمانیەکەیە دژ بە ڕووسیا. لەم بارودۆخەشدا مافی خۆمانە بە چەکی کۆکوژ تۆڵە لە کیێڤ و هێزەکانی ناتۆ بکەینەوە لە هەرکوێیەک بن. ئەمەش جەنگی جیهانی سێهەم دەبێت".

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا مێدڤێدیڤ، ئەەوەیشی خستەڕوو کە ئیدارەی جۆ بایدن لە ئەمریکا بە ئەنقەست گرژییەکەی زیاد کرد و، وای کرد تیمەکەی سەرۆکی هەڵبژێردراو دۆناڵد ترەمپ ناچاربێت پێوەی سەرقاڵ بێت و، ڕایگەیاند: "لەوانەشە بایدنی پیر بڕیاریدابێت بەشێکی زۆری مرۆڤایەتی لەگەڵ خۆیدا ببات و بەشێوەیەکی جوان بمرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın