جيهان

ڕووسیا: ''دەبێت ئەو ڕووداوانەی بەسەر ئەفغانستاندا هات وەبیر پەکەکە|یەپەگە بهێندرێتەوە کە متمانە بە ئەمریکا دەکەن''

Dmitri Chirciu  | 02.09.2024 - نوێکردنەوە : 03.09.2024
ڕووسیا: ''دەبێت ئەو ڕووداوانەی بەسەر ئەفغانستاندا هات وەبیر پەکەکە|یەپەگە بهێندرێتەوە کە متمانە بە ئەمریکا دەکەن''

Moskova

مۆسکۆ - AA

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە|یەپەگە لە سووریا بۆ گەمەکانی خۆی بەکاردەهێنێت و، ڕایگەیاند: ''ئەو ڕووداوانەی بەسەر حکوومەتی ئەفغاندا هات وەبیر ئەوەدا دەهێنینەوە کە بڕیار دەدات متمانە بە بەڵێنەکانی ئەمریکا بکات''.

لە دیمانەیەکدا بۆ بەڵگە فیلمی ''ئەو ڕێگایەنی بەرەو ڕۆژهەڵات'' دەچن، لاڤرۆڤ باسی لە پرسی سووریا، فەڵەستین، لوبنان و ئۆکراینا کرد.

لاڤرۆڤ باسی لە دۆخی سووریا و بوونی یەکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە کرد و، ڕایگەیاند: ''ئەمە ڕاستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر دۆخی سووریا. ئەمە هۆکاری ئەو دۆخەیە کە لە ڕۆژهەڵاتی فورات دروست بووە''.

سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا لە دەوروبەری یەکەی نیشتەجێبوونی تەنف ناوچەکەی بە پانتایی ٥٥ کیلۆمەتر دروستکردووە، ئەمریکییەکان لەم ناوچەیەدا کێشەکانی بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان چارەسەر نەکردووە و، هەوڵی پێکهێنانی ''نیمچە دەوڵەت'' دەدەن.

گوتیشی: ''لەم ناوچەیەدا کێڵگەی نەوت و غازی سروشتیی و، کێڵگەی بەپیتی کشتوکاڵی هەیە. بێبەزاییانە ئێرە تاڵان دەکرێت. ئەمریکییەکان و خزمەتکارانیان نەوت و غازی سروشتی و دانەوێڵە لێرە دەبەن و دەیفرۆشن. ئەم پارانە ناچنە سەر بوودجەی سووریا. بەڵکو بۆ جیاکاری و پێکهێنانی نیمچە دەوڵەت بەکاردەهێندرێت''.

لاڤرۆڤ باسی لە پەیوەندییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە|یەپەگە کرد و، ڕایگەیاند: ''ئەمریکییەکان کوردەکان بۆ گەمەکانی خۆیان بەکاردەهێنن و یاریان پێدەکەن. دەبێت کوردەکان تێبگەن کە داهاتوویان لە سووریای یەکگرتوودایە. نابێت هیوا لەسەر ئەوە هەڵبچنن ئەمریکییەکان هاوکاریان بکەن. پێویستە لەگەڵ حکوومەتی سووریادا بگەنە ڕێککەوتن و، وەک کەمینە نەتەوەییەکان لەسەر مافەکانیان ڕێکبکەون.

گوتیشی: ''دیالۆگ هەبوو لەم پرسەدا و ئێمە هانی ئەم دیالۆگەمان دەدا. دواتر ئەمریکییەکان کوردەکانیان قایل کرد بەوەی لەبری ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتدا هەڵکشانی گرژیی باشترە. لە دیدارماندا لەگەڵ هاوتا کوردەکانمان ئەو ڕووداوانەیان وەبیردەهێنینەوە کە بەسەر حکوومەتی ئەفغاندا هات کە لەبری بڕیاردان لەسەر گەلی خۆیان و دیالۆگی نیشتمانی متمانە بە بەڵێنەکانی ئەمریکا دەکەن. ئەمریکییەکان لە یەک شەودا ئەوانیان بە تەیا جێهێشت. هیوادارم هاوبەشە کوردەکانمان ئەزموونی مێژووی ئەم وڵاتە لەبەرچاو بگرن کە نزیکە لە سووریاوە و، ڕێگای پاراستنی دیالۆگی نیشتمانیی و ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق دەگرنەبەر لەبارەی مەلومەرجەکانی ژیان لە دەوڵەتی سووریادا''.

لاڤرۆڤ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تا چارەسەرکردنی یەکپارچەیی خاکی سووریای و کێشەی تیرۆر لەو وڵاتەدا تورکیا بەشێوەیەکی کاتیی لەم وڵاتەدا دەمێنێتەوە و، ڕایگەیاند: ''بۆ ئێستا دیمەشق هۆشیارە لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنقەرە لە کاتێکدا تورکیا بەردەوامە لە کارکردن لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژی ئیدلب و ئۆپەراسیۆنەکانی دژی توندڕەوانی کورد کە هەوڵدەدەن لە سنووری سووریا کێشەی بۆ دروست بکەن''.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لاڤرۆڤ، باسی لەوە کرد کە ساڵی ڕابردوو نوێنەرانی سووریا، تورکیا، ڕووسیا و ئێران چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیا، بەڵام لەم کۆبوونەوانەدا نەگەیشتنە ڕێککەوتن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın