جيهان

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەی لۆس ئانجلسدا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ ٢٤ کەس

Şilan Turp  | 13.01.2025 - نوێکردنەوە : 14.01.2025
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەی لۆس ئانجلسدا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ ٢٤ کەس

Ankara

لۆس ئانجلس - AA

ژمارەی ئەو کەسانەی لەو ئاگرەی ماوەی چەند ڕۆژێکە شاری لۆس ئانجلس و دەوروبەری گرتووەتەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ ٢٤ کەس.

پزیشکی دادوەری ناوچەی لۆس ئانجلس داتاکانی لە بارەی ژمارەی ئەو کەسانە نوێ کردەوە کە لە ئاگرەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەدا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ ٢٤ کەس، لەوانەیش ١٦یان لە ئیتن و هەشتیان لە پالیسادیس بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ١٦ کەس بێسەروشوێنن و، ڕەنگە ژمارەکە ڕوو لە زیادبوون بکات.

لەلایەکی دیکەوە، فەرمانی گواستنەوەی ١٥٠ هەزار کەس بۆ شوێنی ئارام دەرکراوە و، زیاتر لە ٧٠٠ کەسیش لە خەڵکی ناوچە لە پەناگاکاندا نیشتەجێ کراون.

بەرپرسانی کەشناسی باس لەوە دەکەن کە ئەو توندەبایەی ئاگرەکەی تاوداوە، هەتا ڕۆژی ١٥ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın