ژمارەی کوژراو و بریندارانی هێرشەکانی پێنج کاتژمێری ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ٣٢٢ کەسی تێپەڕاند

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئەوەی ئیسرائیل ئاگربەستی شکاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی ئەو هێرشانەی سوپای ئیسرائیلدا کە لە ماوەی پێنج کاتژمێری ڕابردوودا کردوویەتیە سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە و بێسەروشوێن بوون، ٣٢٢ کەسی تێپەڕاندووە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن نووسینگەی میدیای حکوومەتی فەڵەستین لە غەززە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئیسرائیل بە پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە غەززە، پێشێلی گشت ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتیی و مرۆییەکانی کردووە و بەردەوامە لە ئەنجامدانی جینۆساید دژ بە هاووڵاتیانی مەدەنی.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوکەدا باس لەوە کراوە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی ئەو هێرشانەی ئیسرائیلدا کە لە ماوەی پێنج کاتژمێری ڕابردوودا کردوویەتیە سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە و بێسەروشوێن بوون، ٣٢٢ کەسی تێپەڕاندووە و، دەیان کەسی دیکە برینداربوون.
لە کاتێکدا بەشێک لە کوژراو و بریندارەکان گواستراونەتە بۆ نەخۆشخانە، هاوکات بەشێکی زۆریشیان بەهۆی خراپی ڕەوشی مرۆیی و کێشەی سووتەمەنی لە تەواوی شارەکاندا کە گواستنەوەی ئیفلیچ کردووە هێشتا نەگواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان، باس لەوەیش کرا کە زۆربەی ئەو کەسانەی لەو هێرشانەدا گیانیان لەدەستداوە و بێسەروشوێنن ژن و منداڵن.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە لە ژێر فەرمانی سیاسیی باڵادا هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر غەززە دەستپێکردووەتەوە.
نووسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل، بڵاویکردەوە کە بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بنیامین ناتانیاهو و وەزیری بەرگریی، یسرائیل کاتز دەست بە هێرشەکان کراوەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن