ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەرزبووەوە بۆ ٤٨ ھەزار و ٤٤٦ کەس
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٤٨ ھەزار و ٤٤٦ کەس.

Arbil
غەززە ــ AA
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٤٨ ھەزار و ٤٤٦ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتە ١١١ ھەزار و ٨٥٢ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی لەباری ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، تەرمی شەش فەڵەستینی دیکە کە لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، لەژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا دەرھێندراون.
ئاماژە بەوەشدراوە کە تەرمەکان لەگەڵ حەوت بریندار دیکە، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە.
ھەروەھا باس لەوەش کراوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٤٨ ھەزار و ٤٤٨ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە، ١١١ ھەزار و ٨٥٢ کەس.