جيهان

ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ٥١ ھەزار کەسی تێپەڕاند

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٥١ ھەزار و ٢٥ کەس.

Zana Natık Kerem  | 16.04.2025 - نوێکردنەوە : 16.04.2025
ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ٥١ ھەزار کەسی تێپەڕاند

Arbil

غەززە ــ AA

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٥١ ھەزار و ٢٥ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتە ١١٦ ھەزار و ٤٣٢ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی لەباری ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، تەرمی ٢٥ فەڵەستینی دیکە کە لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون لەگەڵ ٨٩ برینداری دیکە گەیاندراونەتە نەخۆشخانەی کەرتی غەززە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ١٨ی مانگی ئاداری ڕابردووەوە تا ئێستا لەھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ھەزار و ٦٥٢ کەس و ژماری بریندارنیش گەیشتووەتە چوار ھەزار و ٣٩١ کەس.

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٥١ ھەزار و ٢٥ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە، ١١٦ ھەزار و ٤٣٢ کەس.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın