ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە بەرزبووەوە بۆ ٤٣ ھەزار و ٣٧٤ کەس
لە ئاکامی زنجیرەیەک کۆمەڵکوژییدا کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە ئەنجامدراون، ١٨٩ کەس کوژراون و برینداربوون.
Arbil
غەززە ــ AA
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا لە کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٤٣ ھەزار و ٣٧٤ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتە ١٠٢ ھەزار و ٢٦١ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستنییەکان لە کەرتی غەززە کە ماوەی ٣٩٥ ڕۆژە بەردەوامە، خستەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل سێ کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٣٣ کەس کوژراون و ١٥٦ی برینداربوون.
باس لەوەش کراوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٤٣ ھەزار و ٣٧٤ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٠٢ ھەزار و ٢٦١ کەس.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن