جيهان

کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەنقەرە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا

Tuğba Altun  | 04.03.2025 - نوێکردنەوە : 06.03.2025
کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەنقەرە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئۆنجو کەچەلی ئاماژەی بەوە کرد کە بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی ڕاوبۆچوون و تاوتوێ کردنی بانگەشەی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئێرانی بەرامبەر تورکیا، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئێرانیان لە ئەنقەرە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کردووە.

کەچەلی وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بە بانگهێشت کردنی کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەنقەرە بۆ وەزارەتی دەرەوە.

ئۆنجو کەچەلی باسی لەوە کرد لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانیدا بە شێوەیەکی ڕێکوپێک کۆدەبنەوە و ئاڵوگۆڕی بۆچوون دەکەن و، ئەمڕۆش کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئێرانیان لە ئەنقەرە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کردووە.

کەچەلی باسی لەوەیش کرد کە لە دیدارەکەدا پرسە دووقۆڵییەکانیان تاوتوێ کردووە و، بانگەشەی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئێرانی بووەتە جێی باسیان.

هەروەها کەچەلی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لە ماوەی ڕابردوودا ئەوەیان بەدیکردووە بەرپرسانی ئێرانی زیاتر لەبەردەم ڕای گشتییدا ڕەخنەکانیان ئاڕاستەی تورکیا کردووە، ئەوەیشی خستەڕوو کە پێشتر لەلایەن وەزارەتەوە دۆسیەیەک ئامادەکراوە و ئاڕاستەی لایەنی ئێران کراوە.

سەبارەت بەم دۆخە، کەچەلی ڕایگەیاند: "ئێمە پێمانوایە پێویستە لە هەموو بارودۆخێکدا پرسەکانی پەیوەست بە سیاسەتی دەرەکی نەکرێتە کەرەستەی سیاسەتی ناوخۆ. لەم چوارچێوەیەشدا پێمانباشە ئەو پەیامە هەستیارانەی پێویستە بە وڵاتێکی دیکە بدرێت، ڕاستەوخۆ بە موخاتەبەکان بگەیەندرێت. ئەمڕۆش پەیڕەوی ئەم ڕێگەیامان کرد. بەهایەکی زۆر دەدەین بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێراندا. بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئێراندا بەلای ئێمەوە گرنگە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın