Moskova
مۆسکۆ - AA
گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ بڵاویکردەوە کە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ٤٧هەمین سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامنەداوە و، هیچ پلانێکیشی لەو بارەیەوە نییە.
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، پێسکۆڤ بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و، باسی لە بابەتەکانی ڕۆژەڤ کرد.
پێسکۆڤ هەواڵێکی واشنتۆن پۆستی لەو بارەیەوە بەدرۆخستەوە کە دەڵێت: "سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پوتین ئەنجامداوە و، داوای کەمکردنەوەی گرژیی کردووە لە جەنگی ڕووسیا-ئۆکرانیا و، ڕایگەیاند: "پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەو شێوەیە ئەنجام نەدراوە. ئەم زانیارییە ڕاست نییە، خەیاڵییە. ئەمە زانیارییەکی درۆیە".
سەبارەت بەوەی کە ئایا پوتین لە پلانیدایە پەیوەندی بە ترەمپەوە بکات یان نا، پێسکۆڤ ڕایگەیاند: "هیچ پلانێکی لەو بارەیەوە نییە".
پێسکۆڤ باسی لەوە کرد کە پوتین پلانی نییە پەیوەندی لەگەڵ سەرکردە ڕۆژئاواییەکان ببەستێت، هیچ ئاماژەیەکیان لەو بارەیەوە وەرنەگرتووە، بەڵام کراوەن بەڕووی ئەوەدا.
دمیتری پێسکۆڤ ئەوەیشی خستەڕوو کە وڵاتانی ئەورووپا بەردەوامن لەسەر کارکردن لەسەر ئەوەی ڕووسیا دووچاری شکستی ستراتیجی بکەنەوە، باسی لەوەیش کرد کە ڕووسیا بەردەوامە لەسەر ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەربازیی لە ئۆکرانیا.
گوتیشی: "دوای ئەوەی ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا ترس و گرژیی لە ئەورووپا بەدیدەکرێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن