کونسوڵخانەی تورکیا لە حەلەب ئاڵای تورکیای بەرزکردەوە و سەرلەنوێ دەستی بە چالاکی کردەوە
Ankara
حەلەب - AA
کونسوڵخانەی تورکیا لە حەلەب، کە لە ساڵی ٢٠١٢دا بە هۆی شەڕی ناوخۆی لە سووریا چالاکییەکانی ڕاگرت، سەرلەنوێ دەستی بە چالاکی کردەوە.
بینای کونسوڵخانەکە کە دەکەوێتە ناوچەی موحافەزە لە شاری حەلەبی سووریا، لە کردنەوەکەیدا هەریەک لە کاربەڕێکەری کاتیی باڵیۆزخانەی تورکیا لە دیمەشق، باڵیۆز بورهان کۆرئۆغڵو و کونسوڵی تورکیا لە حەلەب، هاکان جەنگیز و ژمارەیەکی زۆر لە میوانان ئامادە بوون.
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەکەدا کە لە بینای کونسوخانەکە بەڕێوەچوو، ئاڵای تورکیا بەرز کرایەوە و دوای ١٢ ساڵ سەرلەونێ دەستکرایەوە بە چالاکیە دیپلۆماسییەکان.
کردنەوەی کونسوڵخانەکە لەلایەن دانیشتوانی حەلەبەوە بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لێکرا.
دانیشتوانی ئەو گەڕەکە بینای کونسوڵخانەکەی لێیە، بە گوتنەوەی تەکبیر خۆشیان دەربڕی.
باڵیۆزخانەی تورکیا لە دیمەشق کە لە ساڵی ٢٠١٢دا کارەکانی ڕاگرت، لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا سەرلەنوێ دەستی بە چالاکی کردەوە.