کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە
- لە ئاکامی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەکانی جەبالیا، بەیت لاھیا و بەیت حانوون باکووری کەرتی غەززە، ژمارەیەک فەڵەستینی کوژران و برینداربوون.
Gazze
غەززە ـــ AA
لە ئاكامی بۆردومانكردنی شارۆچکەکانی جەبالیا، بەیت لاھیا و بەیت حانوون لە باکووری کەرتی غەززە لەلایەن فڕۆکە جەنگی و تۆپخانەکانی ئیسرائیلەوە، ژمارەیەک فەڵەستینی کوژران و برینداربوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی ھەشت ڕۆژە، سوپای ئیسرائیل کۆمەڵکوژی لە باکووری کەرتی غەززە ئەنجام دەدات کە تا ئێستا بەردەوامە.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە لە ئێوارەی دوێنێ شەممەوە، فڕۆکە جەنگی و تۆپخانەکانی ئیسرائیل بەردەوامن، لە بۆردومانكردنی شارۆچکەکانی جەبالیا، بەیت لاھیا و بەیت حانوون.
ئاماژەیان بەوەشداوە کە سوپای ئیسرائیل، دەیان باڵەخانەی نیشتەجێبوونیان لە کەمپ و شارۆچکەی جەبالیا، ھەروەھا لە ناوچەی تەوام سەربە شارۆچکەی بەیت لاھیا، تەقاندووەتەوە.
ھاوکات چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەکانی جەبالیا، بەیت لاھیا و بەیت حانوون باکووری کەرتی غەززە، ژمارەیەک فەڵەستینی کوژران و برینداربوون.
ھەروەھا چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی مەعمەدانی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانکردنی خانوویەک لە گەڕەکی تفاح باشووری شارۆچکەی جەبالیا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، شەش فەڵەستینی برینداربوون.