گفتوگۆکانی ناتۆ و کۆریای باشوور بۆ وەڵامدانەوەی ناردنی ھێزی سەربازیی لەلایەن کۆریای باکوور بۆ ڕووسیا
سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک رووتە و سەرۆکی کۆریای باشوور، یون سوک ییۆل وەڵامدانەوەی ھاوبەشیان لەبارەی ناردنی ھێزی سەربازیی لەلایەن کۆریای باکوورەوە بۆ ڕووسیا تاوتوێ کرد.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک رووتە و سەرۆکی کۆریای باشوور، یون سوک ییۆل وەڵامدانەوەی ھاوبەشیان لەبارەی ناردنی ھێزی سەربازیی لەلایەن کۆریای باکوورەوە بۆ ڕووسیا تاوتوێ کرد.
مارک رووتە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاندووە کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ یون سوک ییۆل قسەی کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەڵامدانەوەی ھاوبەشیان لەبارەی ناردنی ھێزی سەربازیی لەلایەن کۆریای باکوورەوە بۆ ڕووسیا تاوتوێ کردووە.
ھەروەھا سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی بەوەداوە: "ھەوڵ دەدەین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ھاوبەشەکانمان لە ناوچەی زەریاکانی ھیندی و ئارام پتەوتر بکەن و پێکەوە ڕووبەڕووی ھەڕەشەکان دەبینەوە".
ھەر لەوبارەیەوە ئاژانسی ھەواڵی "Yonhap"، بڵاوی کردەوە کە یون سوک ییۆل لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بەڵێنیداوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ناتۆ بەردەوام بێت.
ڕاشیگەیاندووە کە مارک رووتە باسی لەوە کردووە کە لە ڕۆژانی داھاتوودا، ھێزەکانی کۆریای باکوور بەشداری لە شەڕی دژبە ئۆکراینادا دەکەن و جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە وڵاتان ڕووبەڕووی ئەو قەیرانە ئەمنییە ببنەوە کە ئەگەری ھەیە بەھۆی بەشداریکردنی ھێزەکانی کۆریای باکوور لە شەڕی دژبە ئۆکراینا، بێتە ئاراوە.
لە ٢٥ی مانگی ڕابردوودا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، ڕایگەیاندبوو کە زانیارییان بەدەست گەیشتووە، لەوەی کۆریای باکوو زیاتر لە سێ ھەزار سەربازی ڕەوانەی ڕووسیا کردووە.