گفتوگۆی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل لە بارەی دزەکردنی ئەو بەڵگەنامە نهێنییانەی ئامادەکارییەکانی هێرشی سەر ئێران لەخۆدەگرن
New York
نیویۆرک - AA
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، بڵاویکردەوە کە وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی، لۆید ئۆستن لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی، یۆواف گالانت گفتوگۆی کردووە سەبارەت بە دزەکردنی بەڵگەنامە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا کە ئامادەکارییەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لەخۆدەگرن.
گوتەبێژی ڕاگەیاندنی پنتاگۆن، عەمید پاتریک ڕایدەر لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژەنەییدا، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا لە بارەی ئەوەی ئایا ئەمریکا و ئیسرائیل گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە دزەکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکانی ئەمریکا کە ئامادەکارییەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لەخۆدەگرن یان نا؟ پاتریک ڕایگەیاند: ''بەڵێ وەزیر ئۆستن لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی گفتوگۆی کردووە، بەڵام ناتوانم وردەکاری لە بارەی ئەو گفتوگۆیەوە بدەم".
ڕایدەر باسی لەوە کرد کە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (ئێف ئای بی) لێکۆڵینەوە دەکات لە بارەی دزەکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکان و، ڕایگەیاند: ''هێشتا لێکۆڵینەوەکە لە ڕۆژانی سەرەتادایە، لەبەرئەوە پێویستە ڕێگە بدرێت لێکۆڵینەوەکە لەسەر ڕێچکەی خۆی بەرەپێش بچێت''.
هەروەها ڕایدەر باسی لەوە کرد کە پنتاگۆن تەواو پشتیوانی لەو لێکۆڵینەوەیە دەکات کە ئێف بی ئای دەستیپێکردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن