جيهان

یۆرۆ-مێد: "لە دوایین هێرشەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە ١٥٠ منداڵی فەڵەستینی کوژراون"

Nour Mahd Ali Abuaisha, Ömer Erdem  | 19.03.2025 - نوێکردنەوە : 19.03.2025
یۆرۆ-مێد: "لە دوایین هێرشەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە ١٥٠ منداڵی فەڵەستینی کوژراون"

Gazze

غەززە - AA

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا-دەریای ناوەڕاست (یۆرۆ-مێد)، بڵاویکردەوە کە لەو هێرشانەی ئیسرائیل بە شکانی ئاگربەست سەرلەنوێ کردیەوە سەر کەرتی غەززە ١٥٠ منداڵی فەڵەستینی کوژراون.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە سوپای ئیسرائیل بە هێرشی چڕی ئاسمانیی هاووڵاتیانی مەدەنی کردووەتە ئامانج و، بە سەدان بۆمب شوێنی نیشتەجێبوون و ناوەندی پانادان و کەمپی پەنابەرانی بۆردومان کردووە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە هێرشەکاندا ١٥٠ منداڵ و ژمارەیەکی زۆر ژن گیانیان لەدەستداوە و، لە نیازی ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی بە ئەنقەست لە هێرشەکاندا ڕوونە و، ژمارەیەک خانەوادە بە تەواوی لەناوچوون و، نەوەکان بە باوباپیر و دایک و باوک و نەوەکانیانەوە پێکەوە کراونەتە ئامانج.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە بۆ ماوەی ١٨ مانگ بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکان لە غەززە بە کردەیی دەسەلاتی داوە بە ئیسرائیل بۆ پەرەسەندنی جینۆساید و، هەوڵی ئیسرائیل بۆ وێناکردنی ئەم هێرشانە وەک پێویستییەکی سەربازی یان ڕێوشوێنێکی ئەمنیی چاوبەستنێکی ڕوونە کە ئامانج لێی پەردەپۆشکردنی تاوانی "جینۆساید" بوو.

ڕێکخراوی یۆرۆ-مێد ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ئەو تاوانانەی لە غەززە ئەنجام دەدرێن بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێن وەک؛ کۆمەڵکوژی، برسیکردنی زۆرەملێ، بێبەشکردنی هاووڵاتیان لە پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان و خاپوورکردنی سیستماتیکی ژێرخان و، ئەم تاوانانەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێگریی کردن لە تاوانی جینۆساید و سزادان، بە جینۆساید دادەنرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın