بایرن میونخ یاریزان خابی ئەڵۆنسۆ دەگوازێتەوە ریزەکانی خۆی
بایەرن مونیخ یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی خابی ئەڵۆنسۆی گواستەوە ریزەکانی خۆی.

بەرلین
سایتی یانەی خولی تۆپی پێی یەکەمی ئەڵمانیا بایرن میونخ رایگەیاند كه یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی خابی ئەڵۆنسۆی گواستووەتەوە ریزەکانی خۆی و لەم بارەیەوەش رێکەوتنێک واژووکراوە.
یانەی بایرن میونخ ئەوەشی روون کردەوە کە ئەو یاریزانە بۆ ماوەی دوو ساڵ درێسی یانەکەی لەبەر دەکات بەم مەبەستەش دوێنێ لە شاری میونخ پشکنینی تەندروستی بۆ ئەنجام دراوە.
ئەڵۆنسۆ لە ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ لە یارییەکانی چامپیۆنی ئەوروپا ھەروەھا جامی جیھانی ٢٠١٠ لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداری کردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن