بەرازیل لە بەرامبەر ئەڵمانیا بەھێزترە
بڕیارە لە چوارچێوەی یارییەکانی جامی جیھانی ٢٠١٤دا ھەر یەک لە ئەڵمانیا و بەرازیل بۆ جاری ٢٢ رووبەرووی یەکتر ببنەوە.

ئیستەنبوڵ
لە رووبەرووبوونەوەکانی پێشووتردا لە رووی ژمارەی بردنەوەدا بەرازیل لە پێشەوە ئەڵمانیا دێت بەرازیل بە گشتی ١٢ جار لە ئەڵمانیای بردووتەوە و ئەڵمانیا چوار جاری بردووتەوە و پێنج جاریش یەکسان بوونە.
بڕیارە سبەینێ سەعات ١١ی شەو بە کاتی هەولێر بەرازیل و ئەڵمانیا لە یاریگای مینەیراۆ لە شاری بەلۆ ھۆریۆنتەی بەرازیل رووبەرووی یەکتر ببنەوە و داوەری ئەو یارییەیش مارکۆ رۆدریگوەزی مەکسیکییە و ھاوکات یەک لە جێگرەکانی دادوەر مەکسیکییە و ناوی مارڤین تۆررەنتارایە و دادوەری چوارەمی یارییەکە مارک کەیگەری ئەمریکاییە.
ئەڵمانیا و برازیل جاری دووەمە کە لە جامی جیھانیدا پێشبڕکێ لەگەڵ یەکتردا دەکەن، جاری یەکەم لە جامی جیھانی ساڵی ٢٠٠٢ لە ژاپۆن رووبەرووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە لە کاتی درێژکراودا بە دوو گوڵ بە سوودی برازیل کۆتایی پێھات. ئەڵمانیا و برازیل پێشتر ١٨ جار لە یاری تایبەتی دا رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە و دواجار ساڵی ٢٠١١ رووبەرووی یەکتر بوونەوە و ئەڵمانیا توانی سێ بە دوو لە بەرازیل بباتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن