بەرشەلۆنە.. ناساندنی یاریزانە نوێیەكان
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەر لە دەستپێكردنی وەرزی 2014 - 2015 لە یاریگای نو كامپ یاریزانە تازەكانی بە هاندەرانی یانەكە ناساند.

مەدرید
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆ بەدەستهێنانی جامی جیۆن كامپەر لە گەڵ یانەی لیۆنی مەكسیكی یاری كرد. راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لویس ئەنریكا، هەریەك لە یاریزانان لویس سواریز، راكیتیچ، تەر ستیگن، براڤۆ، ماسیۆ و ڤیمایلانی بە لایەنگریانی یانەكە ناساند. هەردوو یاریزان لویس سواریز و راكیتیچ لە لایەن هانەدەرانەوە بایەخێكی زۆریان پێدرا.
راهێنەر لویس ئەنریكا وتارێكی پێشكەش كرد و گوتی: "گەورەترین ئامانجمان ئەوەیە لە كۆتایی وەرزەكەدا شانازی بە كردەوەكانمان بكەین. هەر كاتێك كارەكانمان لەسەر رێڕەوێكی باش نەرۆیشت ئەوە پێویستمان بە یارمەتی ئێوە دەبێ. "كاپتنی یانەكە چاڤی هەرناندز گوتی: "بۆ سەركەوتن ئەوەی لە دەستمان بێ دەیكەین. "
هاوكات یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەكە توانی بە 6-0 لە یانەی لیۆنی مەكسیكی بباتەوە. لە یارییەكە نەیمار 2 گۆڵ، مونیر 2 گۆڵ، ساندرا و مێسی گۆڵێكیان تۆمار كرد.
یاریزان لویس سواریز دوای ئەوەی لە جامی جیهانی لە لایەن فیفاوە سزای بە سەردا سەپێنرا، دواتر سزاكەی كەم كرایەوە و بۆ یەكەم جار یاری بۆ یانەكەی كرد.
سواریز لە خولەكی 76 ی یارییەكە لە شوێنی رافینە هاتە ناو یارییەكە. سواریز تاوەكو 24 ی تشرینی یەكەم ناتوانی لە هیچ یارییەكی فەرمی یانەكەی یاری بكات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن