تۆنی كروس هاته ریزه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی بۆندێكی بۆ ماوه‌ی شه‌ش وه‌رز له‌گه‌ڵ یاریزانی ئه‌ڵمانی تۆنی كروس واژوو كرد.

مه‌درید
ئه‌مرۆ له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانەی ریال مەدرید کروسی پێشكه‌ش به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد.
سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید، فلۆرێنتینۆ پێرێز له رێوڕه‌سمی ناساندنی كروس گوتی: "زۆر خۆشحاڵم به گواستنه‌وه‌ی یارێزانێكی ئاست به‌رزی وه‌ك كروس، پێموایه ریال مه‌درید باشترین هه‌ڵبژاردنی له‌وباره‌یه‌وه."
كروس له گوته‌كانیدا سوپاسی سەرجەم لایەنەکانی كرد، به‌هۆی ئه‌و چانسه‌ی كه پێیدراوه بۆ ئەوەی بێته ریزی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدەوە.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ریال مه‌درید یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین یانه‌كانی جیهان.
كروس درێسی ژماره‌ی 8ی هه‌ڵبژارد و له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابێۆ سڵاوی خۆی بۆ هانده‌ران نارد.
راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ریال مه‌درید بۆماوه‌ی شه‌ش وه‌رز 30 ملیۆن یۆرۆ به یانه‌ی بایرن میونخ بدا، له به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی كروسی ته‌مه‌ن 24 ساڵ.
هه‌روه‌ها بڕی شەش ملیۆن یۆرۆ به كروس بدرێ، به‌رامبه‌ر هه‌ر وه‌رزێك.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن