وەرزش, archive, رۆژەڤي وەرزش

رۆناڵدۆ بەرەو لوتکەی ناوبانگ

بەتۆمارکردنی ١٧ گۆڵ، یاریزانی یانەی ریال مەدرید کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی لەچاو ساڵانی رابردوو، نازناوەکەی بگەیەنێتە لوتکە.

14.10.2014 - نوێکردنەوە : 14.10.2014
رۆناڵدۆ بەرەو لوتکەی ناوبانگ

ئیستەنبوڵ

ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە حەفتەکانی یەکەمی وەرزی ساڵی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ ئاستێکی زۆر باشی پێشکەشکرد و سەرکەوتنی بەدەستھێنا.

رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا ١١ کەڕەت چووە یاریگا و توانی ١٧ کەڕەت تۆڕی گۆڵی بەرامبەرەکەی بھەژێنێ.

یاریزانی تەمەن ٢٩ ساڵ لە شەش یاری لالیگادا توانیویەتی ١٣ گۆڵ تۆمار بکا، ھەروەھا لە یاری پالەوانێتی خولی UEFA و یاری پاڵەوانێتی جامی ئەوروپادا، چوار گۆڵی تۆمارکردووە.

لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا کریستیانۆ توانیویەتی بە جلی ریال مەدریدەوە ریکۆردی پێوانەیی بشکێنێ، هەروەها لە وەرزی ساڵی ٢٠١٣ - ٢٠١٤دا رۆناڵدۆ توانیبووی ١٤ گۆڵ تۆمار بکا، ھەروەھا لە خولی رابردووشدا توانیبووی نۆ گۆڵ تۆمار بکا کە لە لایەن فیفاوە تۆپی ئاڵتوونی پێبەخشرا.

ھەوڵەکانی رۆناڵدۆ بۆ گەیشتن بە لوتکە

رۆناڵدۆ بۆ سەرکەوتن بەسەر یاریزانی گۆڵکاری ئیسپانی رائول گۆنزالیس رۆژ دەژمێری، کە لە یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەو یاریزانە ٧١ گۆڵی تۆمارکردووە و لە پێشەنگی ریزبەندییەکەدایە.

ھاوشانی رۆناڵدۆ، یاریزانی ئەرجەنتینی لێونێل میسی کە ٦٨ گۆلی لەو خولە تۆمارکردووە، دەیەوێ ئەو نازناوە بۆخۆی تۆمار بکا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın