قه‌ته‌ر وه‌ڵامی ده‌نگۆكانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به پاڵه‌وانێتییه‌كانی جامی جیهانی فیفا
"ئه‌و وتوێژه‌ی له‌ئارادایه سه‌باره‌ت به‌وه نییه کە پاڵه‌وانێتییه‌كه له قه‌ته‌ر ئه‌نجام نه‌درێ، به‌ڵكو له‌سه‌ر كاتی به‌ڕێوه‌چوونی جامه‌كه‌یه."

قه‌ته‌ر
قه‌ته‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌درۆخسته‌وه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن یارییه‌كانی جامی جیهانیی 2022ی فیفا، كه بڕیاره له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌بچێ، به‌هۆی گه‌رماوه له وڵاتێكی دیكه ئه‌نجام بدرێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ر ناسر ئه‌لخاتر وه‌ڵامی گوته‌كانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جیكاری فیفا سی‌و زوانزگه‌ری دایه‌وه، كه ئاماژەی بەوەکردبوو ره‌نگه به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رماوە له‌و وڵاته، قه‌ته‌ر میوانداری یارییه‌كانی جامی جیهانیی 2022ی فیفا نه‌كا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌لخاتر رایگەیاند، "پاڵه‌وانێتی جامی جیهانیی 2022 له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ه‌ده‌چێ، روونكردنه‌وه‌كانی د. زوانزگه‌ر رای تایبەتی خۆیه‌تی و نابه‌سترێته‌وه به فیفاوه. ئه‌و وتوێژه‌شی له‌ئارادایه سه‌باره‌ت به‌وه نییه پاڵه‌وانێتییه‌كه له قه‌ته‌ر ئه‌نجام نه‌درێ، به‌ڵكو له‌سه‌ر كاتی به‌ڕێوه‌چوونی جامه‌كه‌یه."
هاوكات ئه‌لخاتر باسی له‌وه‌شكرد، كه گرنگ نییه پاڵه‌وانێتییه‌كه له زستان یان هاویندا به‌ڕێوه بچێ و گوتی: "بۆ فیفامان سه‌لماند كه پێشكه‌وتوترین ته‌كنه‌لۆژیای هه‌واگۆڕینی سه‌رده‌م به‌كاردێنین له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی جامی جیهانیی له هاویندا."
پێشتر زوانزگه‌ر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ راگه‌یاندنەکانی ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه له سایه‌ی ته‌كنه‌لۆجیاوه ده‌توانرێ یاریگاكان فێنكبكرێنه‌وه، به‌ڵام رێكخستنی جامی جیهانیی ته‌نیا له یاریگاكاندا به‌ڕێوه‌ناچێ و گوتبووی: "بۆیه له‌و باوه‌ڕه‌دام له كۆتاییدا میواندارێتی جامی جیهانیی فیفا بۆ ساڵی 2022 له قه‌ته‌ر وه‌ربگیرێته‌وه."
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن