سياسەت, عێراق

کۆنگرەی ١٢هه‌مینی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە کوردستان دەستیپێکرد

کۆنگرەی ١٢ھەمینی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە کوردستان، بە بەشداری ٦٣٩ کەس دەستی بەکارەکانی کرد و كه‌ تیاییدا یه‌ك كه‌س خۆی بۆ پۆستی رابه‌ری گشتی، ١٨ کەس بۆ بەرپرسی مەڵبەندەکان و ٣٧ کەسیش بۆ ئەنجوومەنی شوورا خۆیان بەربژێر کردووە.

Heman Hussein Yaseen  | 05.02.2022 - نوێکردنەوە : 06.02.2022
کۆنگرەی ١٢هه‌مینی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە کوردستان دەستیپێکرد

Arbil

هه‌ولێر - AA

ئەمڕۆ شەممە، پێنجی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، کۆنگرەی ١٢ھەمینی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە کوردستان، بە بەشداری ٦٣٩ کەس دەستی بەکارەکانی کرد و كه‌ تیاییدا یه‌ك كه‌س خۆی بۆ پۆستی رابه‌ری گشتی، ١٨ کەس بۆ بەرپرسی مەڵبەندەکان و ٣٧ کەسیش بۆ ئەنجوومەنی شوورا خۆیان بەربژێر کردووە.

له‌كۆی ٦٣٩ كه‌سی به‌شداربوو، ١٢٥ ئافره‌تن و، له‌كۆی ١٨كه‌سی به‌ربژێر بۆ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان، نۆ كه‌س ده‌رده‌چن و، له‌ كۆی ٣٧ به‌ربژێری ئه‌نجوومه‌نی شورا، ٢٤ كه‌سیان ده‌رده‌چن.

بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان، لەسەرەتای دروستبوونییەوە لە ساڵی ١٩٨٧ تا ئێستا ھەر چوار ساڵێک کۆنگرەی خۆی بەستووە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆیش بڕیاربوو تەمووزی ساڵی رابردوو، کۆنگرەی ١٢ھەمینی ئەنجام بدات، بەڵام بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارەکانی خۆپارێزی کۆنگرەکە دواخرا بۆ ساڵی ٢٠٢٢.

کۆنگرەکە لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوەدەچێت و ماوەی یەک رۆژ دەخایەنێت، تا ئێستا تەنھا بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی، کامیل حاجی عەلی خۆی بۆ پۆستی رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی بەربژێر کردووە و بەپێی یاساش دەبێت بەربژێر ٥٠+١ی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە بەدەستبھێنێت و لەکاتی بەدەستنەھێنانی دەنگی پێویستیش پێویستە کۆنگرە بڕیاری دیکەی ھەبێت و ئەگەری زۆرە داوا لە رابەری گشتی ئێستای بزووتنەوە بکرێت بۆ جاری سێییەم خۆی بەربژێر بکاتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن