عێراق

ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم ڕاگەیاندراوێکی لەسەر هێرشە تیرۆریستییەکانی پارێزگای دهۆک بڵاوکردەوە

Heman Hussein Yaseen  | 29.04.2025 - نوێکردنەوە : 29.04.2025
ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم ڕاگەیاندراوێکی لەسەر هێرشە تیرۆریستییەکانی پارێزگای دهۆک بڵاوکردەوە

Arbil

هەولێر - AA

ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم لەبارەی ھێڕشەکانی ئەمڕۆ و دوێنێ بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگای دھۆک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیاییدا ھۆشداری دەداتە ھەر گرووپێک کە ئاسایشی ھەرێمی دەکەتە ئامانج.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان-عێراقدا ھاتووە: "دوێنێ و ئەمڕۆ بەیانی گرووپێکی تیرۆریستی، لە دوو ھێرشی جیاوازدا، بە درۆن بنکەکانی ھێزی پێشمەرگەیان لە سنووری پارێزگای دھۆک کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە بریندار بوون".

ئاماژە بەوەشکراوە کە بارودۆخی بریندارەکان باشە و پێشمەرگەکان ئامادەن بەرپەرچی ھەرجۆرە پیلان و ھێرشێکی ناحەزان بدەنەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە کە: "لە کاتێکدا کە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم خەریکە بە ئەنجام دەگات، ھەندێک لایەن و گرووپ ھەوڵ دەدەن پڕۆسەی ئاشتی و سەقامگیری لە دەڤەرەکەدا پەک بخەن".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش ھاتووە: "ئێمە لە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەم ھێرشە تیرۆریستییانە، ھۆشداری دەدەینە ھەموو ئەو گرووپ و لایەنانەی ئاسایشی ھەرێم دەکەنە ئامانج. ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئامادەن بۆ کاردانەوەی گونجاو بەرامبەر بە ھەر ھێرشێکی تێکدەرانە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın