"بۆردومانەکەی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا زیانی گیانی نەبووە"
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق: "دوو مووشەکی کاتیۆشا لە دەزگای دژەتیرۆر و مووشەکێکی دیکە لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام زیانی گیانییان نەبووە".
Arbil
ھەولێر ــ AA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند کە سێ مووشەکی کاتیۆشا لە گەراجێکی تایبەت بە وەستاندنی ئۆتۆمێلەکانی فەوجی دوو سەربە دەزگای دژەتیرۆر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە زمانی سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاندووە، "کاتژمێر ٠٠:٢٠ بەرەبەیانی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، دوو مووشەکی کاتیۆشا لە گەراجێکی تایبەت بە وەستاندنی ئۆتۆمبێلەکانی فەوجی دوو سەربە دەزگای دژەتیرۆر و مووشەکێکی دیکە لە گۆڕپانیکدا لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام زیانی گیانییان نەبووە".
ڕاشیگەیاندووە: "دوای ھێرشەکە، ھێزە ئەمنییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی عامرییە ڕۆژئاوای بەغدا، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگردا گرتووە کە ژمارەیەک مووشەکی تیایدابوو کە ئامادەکرابوون، بۆ ئەوەی ئاراستە بکرێن".
باسی لەوەش کردووە کە مووشەکەکان، لەلایەن شارەزایانی پووچەڵکردنەوەی بۆمبەوە، پووچەڵکراونەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن