عێراق

سوودانی ژمارەیەک پڕۆژەی وزەی کارەبای لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەددین کردەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی: "پەرەپێدانی بە سیستەمی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا، یەکسانە بە زیادکردنی توانای نوێ بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای نیشتمانی".

Zana Natık Kerem  | 18.09.2024 - نوێکردنەوە : 19.09.2024
سوودانی ژمارەیەک پڕۆژەی وزەی کارەبای لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەددین کردەوە

Arbil

هەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ژمارەیەک وزەی بەرھەمھێنانی کارەبای لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەددین کردەوە کە ماوەی چەند ساڵێک بوو دواکەوتووبوون.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سوودانی لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ژمارەیەک پڕۆژەی وزەی کارەبای لە پارێزگای نەینەوا و سەلاحەددین کردووەتەوە کە تایبەتن بە گواستنەوە و دابەشکردن.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی کردنەوەی پڕۆژەکاندا، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەداو کە ئەم پرۆژانە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەهۆی ئەوەی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە تێکدرابوون دواکەوتووبوون و دواتر لەلایەن کارمەندانی لێهاتووەوە بە نوێترین کەرەستەی جیهانی و بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ کە بۆ یەکەمجار لە سیستەمی نیشتمانیدا بەکار دەهێنرێت، جێبەجێ دەکرێن.

بەپپێ ڕاگەیاندراوەکە، محەمەد شیاع سوودانی هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم پرۆژانە بەپێی ئەوەی بە زانستی جێبەجێ دەکرێن، بوونی کێشە لە گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبادا ئاشکرا دەکات و گوتوویەتی: "پەرەپێدانی بە سیستەمی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا، یەکسانە بە زیادکردنی توانای نوێ بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای نیشتمانی".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە پڕۆژەکان بریتین لە وێستگەی بەنداوی مووسڵ بە دوو ترانسفۆرمەر بەتوانایی (‏2x 250 MVA)، هەروەها وێستگەی کارەبای یارمجەی باشوور (KVA 132)، لەگەڵ هێڵی گواستنەوە لە یارمجەوە بۆ وێستگەی گەیارە بەتوانایی (3x 63 MVA) و کردنەوەی فراوانکردنی وێستگەی گواستنەوەی بێجی (2x250 MVA) و جێبەجێکردنی هێڵەکانی گواستنەوەی بێجی-باشووری تکریت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın