عێراق

عێراق و ئێران ڕێککەوتننامەی ئەمنی ھاوبەشی نێوانیان تاوتوێ کرد

- ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق قاسم ئەعرەجی و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، مەجید تەخت ڕەوانچی بۆ کاروباری سیاسی جێبەجێکردنی خاڵەکانی ناو ڕێککەوتننامە ئەمنییە ھاوبەشەکەی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

Zana Natık Kerem  | 16.02.2025 - نوێکردنەوە : 17.02.2025
عێراق و ئێران ڕێککەوتننامەی ئەمنی ھاوبەشی نێوانیان تاوتوێ کرد

Arbil

ھەولێر ــ AA

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق قاسم ئەعرەجی و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، مەجید تەخت ڕەوانچی کۆبوونەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە قاسم ئەعرەجی پێشوازی لە مەجید تەخت ڕەوانچی کرد.

ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، پێشھاتە ئەمنی و ئاڵنگارییەکانی سەر ئاستی ھەرێمیی تاوتوێ کراوە، ھەروەھا جێبەجێکردنی خاڵەکانی ناو ڕێککەوتننامە ئەمینییە ھاوبەشەکەی نێوان عێراق و ئێران، خراوەتە بەرباس.

باسی لەوەش کردووە کە لە دیدارەکەدا، جەخت کراوەتەوە لەسەر گرنگی پەرپێدان بە پەیوەندی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئێران.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın