لە سلێمانی نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ سهرۆكوهزيرانی فیدڕاڵ شیاع سوودانى كۆبووهوه
جەختیان لە پێویستیی دووركەوتنەوەی عێراق لە ململانی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کردووەتەوە.

Arbil
هەولێر - AA
نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراقى فيدراڵ محەمەد شیاع سوودانی جەخت لەسەر پێویستیی دووركەوتنەوەی عێراق لە ململانی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەکەنەوە.
له میانی نۆیەمین دیداری سلێمانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقى فيدراڵ محەمەد شیاع سوودانی، كۆبووهوه.
لەم بارەیەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کورستان ڕایگەیاند، "له كۆبوونهوهكهدا دۆخی سياسى و گشتيی وڵات و دۆسیە هاوبەشەكان تاوتوێ كران و جەخت لەسەر بەردەواميی هەماهەنگی و هاوكاريی ههولێر ـ بهغدا، ههروهها بەهێزكردنی هاوكاريی نێوان هێزە نیشتمانییەكان بۆ پاراستنی ئارامى و سەقامگیرى كرايهوه، بە شێوەیەك كە خزمەتی يهكڕيزيى نيشتمانى و بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات بكات و هاوكار بێت بۆ هەوڵەكانی حكوومەتی فیدراڵ لە جێبەجێكردنی گەشەپێدان لە سەرتاسەری عێراق".
بە پێی ئەم هەواڵە، دوا پێشهاتهكانى ناوچهكه و بارودۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی و كاریگەرییەكانی لەسەر عێراق، تهوهرێكى ديكهى كۆبونهوهكه بوو.
هەروەها سەرۆکی هەرێم بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق سوودانی جەختیان لەسەر پێویستیی دووركەوتنەوەی عێراق لە ململانێكان و پشتگیريی ئەو دەستپێشخەرییانە كردووە كە ڕێگەچارەی ئاشتیانە و دیالۆگ دەگرنە بەر بۆ چارەسەركردنی كێشه و ئاڵۆزييهكانى ناوچەكە.