هۆشیار زێباری: "یەبهشە رووکاری پەکەکەیە و پشتیوانی لە دەرکردنیان لە شنگال دەکەین"
- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆشیار زێباری: "بە توندی پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق دەکەین بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە قەزای شنگال لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکانی پەکەکە".

هەولێر-AA
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆشیار زێباری پێشتیوانی خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق بۆ دەکردنی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە سنووری قەزای شنگال دەربڕی و رایگەیاند، پهكهكه لهژێر ناوی یهبهشهدا خۆی حهشارداوه.
هۆشیار زێباری لەبارەی پێشهاتەکانی رەوشی شنگال، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، تویتێکی بڵاوکردەوە.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان نووسیویەتی: "بە توندی پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق دەکەین بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە قەزای شنگال لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکانی پەکەکە کە دەسەڵاتی دادوەری و دانیشتوانی ئێزدیی قەزاکەیان به بارمتە گرتووە".
رۆژی نۆی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ قەزاکە رێککەوتن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو رێککەوتنە جێبەجێ نەکراوە.
لەوبارەیەوە هۆشیار زێباری جەختی لە پێویستی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە کردووەتەوە و رایگەیاندووە: "پێویستە رێککەوتننامەی شنگال بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و ئیدارەی خۆجێی و گەڕانەوەی ئاوارەکان جێبەجێ بکرێت".
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆشیار زێباری لە کۆتایی تویتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پهكهكه لهژێر ناوی یهبهشهدا خۆیان لە شنگال حهشارداوه و نووسیویەتی "یەبهشە رووکاری پەکەکەیە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن