Baghdad
بەغدا - AA
وەزیری بازرگانیی عێراق، ئەسیر داوود غرێری ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا و عێراق پەیوەندی بازرگانی ڕیشەداریان هەیە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و، پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان گرنگییەکی ستراتیجی هەیە لە بەدیهێنانی ئەو دیدگایەی بۆ گەشەپێدان و پێشوەچوونی هەردوو وڵات و ناوچەکەدا خراوەتەڕوو.
لە کۆبوونەوەی گشتیی شاندی بازرگانی تورکیا-عێراق کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، داوود غرێری گوتارێکی پێشکەش کرد.
داوود غرێری باسی لەوە کرد کە پەیوەندیيە دووقۆڵییەکان ڕابردوویەکی ڕیشەییان هەیە کە پشتبەستووە بە بەرژەوەندی هاوبەش و، ڕایگەیاند: "عێراق و تورکیا لە زۆر بواردا هاوبەشی سەرەکی و ستراتیجین. قەبارەى بازرگانی هاوبەش لە نێوان عێراق و تورکیادا گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی. ئەمەیش نیشانی دەدات کە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانمان قووڵ بووەتەوە".
هەروەها داود باسی لەوە کرد کۆمەڵە پرۆژەیەکیان پەرەپێداوە کە هانی وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی تورکیا دەدەن لە عێراق کاری وەبەرهێنان بکەن و، ڕایگەیاند: "پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان گرنگترین پرۆژەی ستراتیجیە کە عێراق دەستیپێکردووە. ئەم پرۆژەیە کە تورکیاش بوونی هەیە تیایدا تەنیا هاوکار نابێت بۆ ئابووریی عێراق، بەڵکو لە هەمان کاتدا پرۆژەیەکی گرنگە لە بەجێگەیاندنی ئەو دیگایەی خراوەتەڕوو بۆ گەشەپێدانی هاوبەش و پێشخستنی هەردوو وڵات و ناوچەکە".
وەزیری بازرگانی عێراق داود، باسی لەوەیش کرد کە لەم نزیکانەدا یەکەمین کۆبوونەوەی کۆميسیۆنی هاوبەشی ئابووریی و بازرگانی عێراق-تورکیا دەستپێدەکات و، ئەوەیش هەنگاوێکی گرنگە لە بەدامەزراوەیی کردنی کارە هاوبەشە دووقۆڵییەکان.
غرێری ئاماژەی بەوە کرد کە کاری ژێرخان و چاکسازی لە وڵاتدا دەستیپێکردووە و، بانگەوازی بۆ وەبەرهێنەرانی تورکیا نوێ کردەوە و ڕایگەیاند دەیانەوێت جێدەستیان لەم پرۆژانەدا دیار بێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن