گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردە سەر باشووری ئیسرائیل
گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق بانگەشەی ئەوەیان کرد کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر ئامانجێکی گرنگی سەربازیی لە باشووری ئیسرائیل.
Arbil
ھەولێر ــ AA
گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق کە خۆیان بە "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی" دەناسێنن و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ھێرشیان کردووەتە سەر باشووری ئیسرائیل.
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دەرنگانی شەوی ڕابردوو، چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتەوە سەر ئامانجێکی گرنگی سەربازیی لە باشووری ئیسرائیل.
ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکەیان لە وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژییانە ئەنجامداوە کە ئیسرائیل بەرامبەر خەڵکی مەدەنی لە غەززە و لوبنان، ئەنجامیان دەدات.
ھۆشداری ئەوەشی داوە کە ھێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل، زیاتر دەکەن.
شرۆڤەکارانی سەربازیی ھۆشداری ئەوە دەدەن، ئەگەر بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەردەوام بێت لە ھێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل، ئەوا لەبەرامبەردا ئیسرائیل ھێرش دەکاتە سەر عێراق.