گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردە سەر باکووری ئیسرائیل
گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق ڕایانگەیاند کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر باکووری ئیسرائیل.
Arbil
ھەولێر ــ AA
گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق کە خۆیان بە "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی" دەناسێنن و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، ڕایانگەیاند کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر باکووری ئیسرائیل.
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتەوە سەر ئامانجێکی سەربازیی لە باکووری ئیسرائیل.
ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکەیان لە وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژییانە ئەنجامداوە کە ئیسرائیل بەرامبەر خەڵکی مەدەنی لە غەززە و لوبنان، ئەنجامیان دەدات.
ھۆشداری ئەوەشی داوە کە ھێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل، زیاتر دەکەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن