جيهان, لە دەزگا

ئەو وێنانەی لە خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵ نمایش کراون کاریگەری قووڵیان لەسەر سەردانکەران دروستکردووە

شرۆڤەکاری سیاسی، یۆهان ویک: "بەتایبەتی ئەو وێنەیەی لە غەززە گیراوە و خەڵاتی بەدەستهێناوە زۆر کاریگەرە".

Ata Ufuk Şeker  | 18.11.2024 - نوێکردنەوە : 20.11.2024
ئەو وێنانەی لە خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵ نمایش کراون کاریگەری قووڵیان لەسەر سەردانکەران دروستکردووە

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

برۆکسل - AA

ئەو کەسانەی سەردانی ئەو پێشانگایەیان کرد کە لە چوارچێوەی ١٠هەمین ساڵی خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵ (İstanbul Photo Awards) لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەچوو، کە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیی بواری وێنە هەواڵە و ئاژانسی ئانادۆڵو ڕێکیدەخات، ساتێکی هەست بزوێنیان بەڕێکرد.

ئەو وێنانەی لە پێشبڕکێکەدا خەڵاتیان بەدەستهێناوە کە ئاژانسی ئانادۆڵو ماوەی ١٠ ساڵە سازی دەکات، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا نمایش کران.

ئەو سەردانکەرانەی بەشداریان لە بانگهێشتنامەی فەڕمی پێشانگاکەدا کردبوو، وێنەکان کاریگەریی قووڵی لەسەر دروست کردن.

شرۆڤەکاری سیاسی، یۆهان ویک لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوە کرد پێشانگای خەڵاتی وێنەی ئیستانبوڵ لە برۆکسل زۆر گرنگ و کاریگەرە.

ویک باسی لەوە کرد کە پێویستە بەتایبەتی دیپلۆماتکاران، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان ئەم کار و بەرهەمانە ببینن.

هەروەها ویک ئەوەی وەبیرهێنایەوە پێشانگاکە ئەو وێنانەی تێدا نمایش کراوە کە باس لە بوومەلەرزەکەی شەشی شوباتی ٢٠٢٣ لە تورکیا، جەنگی ئۆکراینا و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەکەن و، گوتی: "بەتایبەتی ئەو وێنەیەی لە غەززە گیراوە و خەڵاتی بەدەستهێناوە زۆر کاریگەرە".

یۆهان ویک ئەوەیشی خستەڕوو ئاژانسی ئانادۆڵو کارێکی نایاب دەکات، بەتایبەتی لە بواری هەواڵدا لە ناوچەکەدا و ڕایگەیاند: "نابێت هەرگیز هەواڵ کردن لەسەر ڕووداوەکانی غەززە و باشووری لوبنان و کەناری ڕۆژئاوا ڕابگیرێت".

نیگارکێش ئیڤ گۆبارت کە سەردانی پێشانگاکەی کردووە، باسی لەوە کرد ئەوە یەکەمجارە لە خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵدا لە وێنە خەڵاتکراوەکان دەکۆڵێتەوە و ڕایگەیاند: "پێویستە ئەوە بڵێم کە زۆر سەرسام بووم بە کوالیتی بابەت و ناوەڕۆکی وێنەکان، بە تایبەت ئەوانەیان خەڵاتیان بەدەستهێناوە".

گۆبارت ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە خۆیشی هونەرمەندە و ڕایگەیاند: "ئەو وێنانەی هەڵبژێردراون زۆر باش کاریگەریی لەسەر هەستەکان دەکەن".

ئەمساڵ زیاتر لە ٢٠ هەزار داواکاری فۆتۆ بۆ بەشداری لە پێشبڕکێکە هەبووە، کە لەسەر وێنەی تاک و زنجیرەیی لە بوارەکانی هەواڵ، وەرزش، ژینگە، پۆرترێت و ژیانی ڕۆژانە هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا و، تیایدا ٣٢ فۆتۆگرافەر لە ١٠ بەشدا خەڵاتیان بەدەستهێناوە.

پێشبڕکێکە کە بە سپۆنسەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیای تورکسێل سازکراوە، کۆمپانیای سۆنی وەک سپۆنسەری خەڵات، سەرۆکایەتی دەزگای هاریکاری و هەماهەنگی تورکیا (TİKA) وەک سپۆنسەری چالاکییەکانی دەرەوەی وڵات، هێڵی ئاسمانی تورکیا (THY) وەک سپۆنسەری هێڵی ئاسمانی پاڵپشتی دەکەن.

دەتوانرێت لە ڕێگەی ماڵپەڕی "istanbulphotoawards.com"ەوە زانیاری ورد لەسەر ئەو وێنانەی خەڵاتیان بەدەستهێناوە، وەربگیرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın