توركيا, لە دەزگا

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو: "ئاستی ناوەڕۆکی میدیایی لەسەر ئاستی جیهان دابەزیوە"

Gökçe Karaköse  | 02.12.2024 - نوێکردنەوە : 03.12.2024
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو: "ئاستی ناوەڕۆکی میدیایی لەسەر ئاستی جیهان دابەزیوە"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز ڕایگەیاند: "دەبینین ئەمڕۆ ئاستی ناوەڕۆکی میدیایی لەسەر ئاستی جیهان و وڵاتەکەشمان دابەزیوە. لە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندندا خراپی کوالیتی هەیە جا هەڵوێستی سیاسیی و ئایدیۆلۆجی و سیاسەتی سەرنوسەری هەرچیەک بێت. هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خاوەن میدیاکان ئەم بوارە بە قازانجێکی پێویست نابینن و وەبەرهێنان ئەنجام نادەن".

لە میانی بەشداری کردنی لە ''دووهەمین سیمپۆزیۆمی ڕووماڵکردنی هەواڵ و ژیری دەستکرد لە میدیادا" کە لە ئیستانبوڵ لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵو و بە هەماهەنگیی زانکۆی بۆغازچی سازکراوە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو کاراگۆز گوتارێکی پێشکەش کرد.

کاراگۆز باسی لەوە کرد کە لە سیمپۆزیۆمەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لە بارەی ئەو پرسانەی گشت دەزگاکانی ڕاگەیاندن و دامەزراوەکان لە نزیکەوە چاودێری دەکەن.

هەروەها کاراگۆز ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ گۆڕانکاریدا چەمکی "داهێنانی زۆر" سەریهەڵداوە و، کۆمەڵگاش چەمکی "وەرگرتنی زۆر" و "خۆگونجاندنی زۆر"ی وەرگرتووە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو کاراگۆز باسی لە ئاست و کوالیتی ناوەڕۆکی میدیایی کرد و ڕایگەیاند: "دەبینین ئەمڕۆ ئاستی ناوەڕۆکی میدیایی لەسەر ئاستی جیهان و وڵاتەکەشمان دابەزیوە. لە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندندا خراپی کوالیتی هەیە جا هەڵوێستی سیاسیی و ئایدیۆلۆجی و سیاسەتی سەرنوسەری هەرچیەک بێت. هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خاوەن میدیاکان ئەم بوارە بە قازانجێکی پێویست نابینن و وەبەرهێنان ئەنجام نادەن".

گوتیشی: "گرنگترین پرس بۆ دەستەبەرکردنی کوالیتی میدیا لە تورکیادا ئازادیە لە بواری دارایی میدیادا، واتا ئەو قازانجە ئابوورییەی لە ناوەڕۆکە بەرهەمهێندراوەکان لە میدیادا بەدەستدێن، بە جۆرێک بگاتە دەست پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسان و بەرهەمهێنەرانی ناوەڕۆکی هەواڵەکە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن