توركيا, لە دەزگا

تیمی ڕاماڵینی بەفر لە هەکاری بەشداری لە هەڵبژاردنی وێنەی ساڵی ئاژانسی ئانادۆڵودا کرد

Sayim Harmancı  | 08.01.2025 - نوێکردنەوە : 13.01.2025
تیمی ڕاماڵینی بەفر لە هەکاری بەشداری لە هەڵبژاردنی وێنەی ساڵی ئاژانسی ئانادۆڵودا کرد

Hakkari

هەکاری - AA

تیمی ڕاماڵینی بەفر لە پارێزگای هەکاری کە سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگاکەیە، بەشداری لە دەنگدان بە وێنەی ساڵی ئاژانسی ئانادۆڵودا کرد، کە تایبەتە بە وێنەی ڕووداوە گرنگەکانی ساڵی ٢٠٢٤.

تیمەکە کە لەسەر ڕێگای ناوەندی خلیسکێنەی مێرگابوتان سەرقاڵی ڕاماڵینی بەفری سەر ڕێگاوبانەکانن، لەو وێنانە وردبووەوە کە پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکە چرکاندوویانە.

ئەو کەسانەی بەشداری لە دەنگدانەکەدا دەکەن دەتوانن دەنگ لەسەر ئەو ژمارەیەی وێنە بدەن کە دەخوازن.

لەم دەنگدانەدا کە ئاژانسی ئانادۆڵو یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٢ سازی کرد، هەموو ساڵێک سەدان هەزار کەس لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەشداری تێدا دەکەن، بەتایبەتی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیرەکان، سیاسەتمەداران، بیرۆکراتەکان، وەرزشوانان، هونەرمەندان.

ئەم دەنگدانە کە ساڵی ڕابردوو ٨٦٩ هەزار و ٥٩١ کەس بەشداریان تێدا کرد، هەتا کاتژمێر ١٧:٠٠ی ڕۆژی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لە ڕێگەی ماڵپەڕی "yilinkareleri.aa.com.tr"ەوە بەردەوام دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın