توركيا, جيهان, لە دەزگا

دەنگدان لەسەر "وێنەی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵو دەستیپێکرد

ئەم دەنگدانە هەتا کاتژمێر ١٧:٠٠ی ڕۆژی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لە ڕێگەی ماڵپەڕی "yilinkareleri.aa.com.tr"ەوە بەردەوام دەبێت.

Buğrahan Ayhan  | 01.01.2025 - نوێکردنەوە : 10.01.2025
دەنگدان لەسەر "وێنەی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵو دەستیپێکرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

دەنگدان لەسەر "وێنەی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵو دەستیپێکرد، کە تایبەتە بە وێنەی ڕووداوە گرنگەکانی ساڵی ٢٠٢٤.

لەو پێشبڕکێیەدا کە ڕۆکێستان (ROKETSAN) و سۆنی سپۆنسەری دەکەن، ١٤٠ لە کاریگەرترین ئەو وێنانەی کاریگەریان لەسەر ڕۆژەڤی تورکیا و جیهان دروست کرد و، لە دەزگاکانی میدیای نێودەوڵەتیدا زۆر بەکارهاتوون بە "وێنەی ساڵ" هەڵدەبژێردرێت.

دەنگدانەکە کە سەدان هەزار کەس بەشداری تێدا دەکەن و بووەتە نەریت، بۆ "وێنەی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵوى ئەمساڵ بەتایبەتی بەشێک بە ناونیشانی "سووریای ئازاد" زیاد کراوە.

بیست و یەک وێنە کە باس لە ڕووداوەکانی سووریا دەکەن لە پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس لەو وڵاتە کە ٦١ ساڵ ولاتەکەی بەڕێوە برد و کۆتایی هاتنی سەردەمی خێزانی ئەسەد، بە ناوی "سووریای ئازاد"ەوە دەخرێنە دەنگدانەکەوە.

لە بەشە سەرەکییەکانی دەنگدانەکەدا، ٢٤ وێنەی هەڵبژێردراو لە بەشی "ژینگە و ژیانی سروشتی"، ٢٦ وێنەی هەڵبژێردراو لە بەشی "ژیانی ڕۆژانە" و ٤١ وێنەی هەڵبژێردراو لە بەشی"هەواڵ" و ٢٨ وێنەی هەڵبژێردراو لە بەشی "وەرزش" نمایش کراون.

وێنەکان لەلایەن ئیدیتۆرەکانی وێنەی ئاژانسی ئانادۆڵووەوە لە نێوان یەک ملیۆن وێنەدا دیاریکراون، کە لە پاڵ تورکیادا لە جوگرافییەکی فراوانی جیهاندا هەر لە ئەمریکاوە هەتا پاکستان، لە ئۆکرایناوە هەتا زەریای جەمسەری باکوور، لە فەڵەستینەوە هەتا سکۆتلاند و لە ئەفغانستانەوە هەتا پێرو بڵاوبوونەتەوە و بە ژێر نووسی تورکی و ئینگلیزی لەسەرانسەی جیهاندا دەنگیان لەسەر دەدرێت.

بەشداربووانی دەنگدانەکە دەتوانن دەنگ لەسەر ئەو ژمارەیەی وێنە بدەن کە دەخوازن.

لەم دەنگدانەدا کە ئاژانسی ئانادۆڵو یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٢ سازی کرد و هەموو ساڵێک سەدان هەزار کەس لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەشداری تێدا دەکەن، بەتایبەتی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیرەکان، سیاسەتمەداران، بیرۆکراتەکان، وەرزشوانان، هونەرمەندان.

ئەم دەنگدانە کە ساڵی ڕابردوو ٨٦٩ هەزار و ٥٩١ کەس بەشداریان تێدا کرد، هەتا کاتژمێر ١٧:٠٠ی ڕۆژی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لە ڕێگەی ماڵپەڕی "yilinkareleri.aa.com.tr"ەوە بەردەوام دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın