جيهان, لە دەزگا

لە برۆکسل بانگهێشتنامەیەکی فەڕمی بۆ پێشانگای دەهەمین ساڵی خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵ سازکرا

نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا، باڵیۆز فاروق کایماجی: "ئەم پێشانگایە کە یەکەمجارە لە برۆکسل سازدەکرێت کە دڵی ئەورووپایە، دڵخۆشم لەوەی بەشێکم لێی".

Selen Valente Rasquinho, Ata Ufuk Şeker  | 15.11.2024 - نوێکردنەوە : 26.11.2024
لە برۆکسل بانگهێشتنامەیەکی فەڕمی بۆ پێشانگای دەهەمین ساڵی خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵ سازکرا

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

برۆکسل - AA

لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بانگهێشتنامەیەکی فەڕمی بۆ پێشانگای دەهەمین ساڵی خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵ (İstanbul Photo Awards) سازکرا، کە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیی بواری وێنە هەواڵە و ئاژانسی ئانادۆڵو ڕێکیدەخات.

لەو بانگهێشتنامەیەدا کە وێنەی هەموو ئەو کەسانەی خەڵاتیان بەدەستهێنابوو نمایش کراوە، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئۆغوز ئەنیس پێرو ڕایگەیاند: "وەک ئاژانسی ئانادۆڵو هەردەم باوەڕمان بە هێزی دیمەن بووە. خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵ کە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیی بواری وێنە هەواڵە، هاوکارێکی زۆری جیهانی وێنە دەکات. ئەم ساڵ ١٠هەمین ساڵەی ئەم پێشبڕکێ بەهادارە بەرز ڕادەگرین".

پێرو ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ١٨٥ هەزار وێنە کە هی ١٨ هەزار فۆتۆگرافەرە نمایش کراون و، ڕایگەیاند: "شانازییەکی گەورەیە دەبینم پێشبڕکێکە بووەتە پلاتفۆرمێک و ئاهەنگ دەگێڕێت لە بارەی ئەوەی چۆن فۆتۆگرافەرانی جیهان ئەزموونی ژیان دەکەن".

هەروەها پێرو باسی لەوە کرد لیژنەی دادوەری نێودەوڵەتی بەناوبانگی پێشبڕکێکە بە ئەستەم توانیوێتی باشترین وێنە لە ١٠ بەشدا هەڵبژێرن کە زیاتر لە ٢٠ هەزار وێنە لە سەرانسەری جیهانەوە بەشدارییان لە پێشبڕکێکەدا کردووە.

نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا، باڵیۆز فاروق کایماجی دڵخۆشی خۆی نیشاندا بە بەشداری کردنی لە پێشبڕکێکەدا و ڕایگەیاند: "ئەم پێشانگایە کە یەکەمجارە لە برۆکسل سازدەکرێت کە دڵی ئەورووپایە، دڵخۆشم لەوەی بەشێکم لێی".

لەم پێشانگایەدا سەردانکەران دەرفەتی بینینی ئەو وێنانەیان دەبێت کە ڕووداوە جیهانییەکانی ساڵی ڕابردوو دەگێڕنەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین، ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی تورکیای هەژاند و ناوی "کارەساتی سەدە"ی لێنرا، ڕێکخراوە تاوانکارییەکانی مەکسیک، کەمپی پەنابەران لە ئەفغانستان، بەکارهێنانی پلاستیک لە نێجیریا، شوێنی ژیانی فیلەکان لە سریلانکا کە بووەتە زبڵدان، پاڵەوانێتی جیهانی مەلەوانی لە ژاپۆن، پاڵەوانێتی تێنسی ویمبڵدۆن، جیاکاری لە هیندستان و ئەو کۆچبەرانەی لە لافاوەکەی ئیسپانیادا گیانیان لەدەستدا.

ئەمساڵ زیاتر لە ٢٠ هەزار داواکاری فۆتۆ بۆ بەشداری لە پێشبڕکێکە هەبووە، کە لەسەر وێنەی تاک و زنجیرەیی لە بوارەکانی هەواڵ، وەرزش، ژینگە، پۆرترێت و ژیانی ڕۆژانە هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا و، تیایدا ٣٢ فۆتۆگرافەر لە ١٠ بەشدا خەڵاتیان بەدەستهێناوە.

پێشبڕکێکە کە بە سپۆنسەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیای تورکسێل سازکراوە، کۆمپانیای سۆنی وەک سپۆنسەری خەڵات، سەرۆکایەتی دەزگای هاریکاری و هەماهەنگی تورکیا (TİKA) وەک سپۆنسەری چالاکییەکانی دەرەوەی وڵات، هێڵی ئاسمانی تورکیا (THY) وەک سپۆنسەری هێڵی ئاسمانی پاڵپشتی دەکەن.

دەتوانرێت لە ڕێگەی ماڵپەڕی "istanbulphotoawards.com"ەوە زانیاری لەسەر ئەو وێنانەی خەڵاتیان بەدەستهێناوە، وەربگیرێت.

پێشانگاکە تا ڕۆژی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا لە گەلەری SR لە سابلۆن پێشوازی لە میوانەکانی دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın