توركيا, جيهان, لە دەزگا

ڕاگەیاندنی لیژنەی داوەری خەڵاتی وێنەی ئیستانبوڵ ٢٠٢٥

Aişe Hümeyra Akgün  | 17.12.2024 - نوێکردنەوە : 18.12.2024
ڕاگەیاندنی لیژنەی داوەری خەڵاتی وێنەی ئیستانبوڵ ٢٠٢٥

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لیژنەی داوەری خەڵاتی وێنەی ئیستانبوڵ ٢٠٢٥ "Istanbul Photo Awards" کە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتییە لە بواری وێنە هەواڵییدا و ئاژانسی ئانادۆڵو سازی دەکات، دیاریکرا.

لیژنەی خاوەن ئەزموونی ئەو پێشبڕکێیەی ١٠ ساڵی تێپەڕاندووە، پێکهاتووە لە شارەزایانی بواری جیاوازی وەک وەرزش، ژینگە، پۆرترێت و فۆتۆگرافی جەنگ، لەنێویشیاندا براوەی خەڵاتی پولیتزەر و فۆتۆی ڕۆژنامەوانیی جیهانی.

لە لیژنەکەی ئەمساڵدا فۆتۆگرافەر و یاریدەدەر لە ناشناڵ جیۆگرافیک، ئامی ڤیتالی و ڕۆژنامەنووسی فۆتۆگرافی، کارۆل گوزی و ڕۆژنامەنووسی فۆتۆگرافی ئەندامی ئاژانسی نوور، یوری کۆزیرێڤ و ڕۆژنامەنووسی فۆتۆگرافی زی گڵۆباڵ ئاند مەیڵ، گۆران تۆماسێڤیج و شیکاری دیمەن، ماریۆن مێرتێنس و ڕاوێژکاری میدیای بینراو، میشێل سکۆتۆ و سەرۆکی ڕۆژنامەنووسی فۆتۆگرافی وەرزشی گێتی ئیمەیج، کامیرۆن سپێنسەر و ڕۆژنامەنووسی فۆتۆگرافی، ئەحمەد سێل و بەڕێوەبەری هەواڵە بینراوەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، فرات یورداکول بوونیان هەیە.

فۆتۆگرافەرە پرۆفیشناڵەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بە ١٠ بەش بکەن ئەوانیش لە بوارەکانی هەواڵ، وەرزش، سروشت و ژینگە، ژیانی ڕۆژانە و پۆرترێت کە بە شێوەی تاک و زنجیرەیی بەردەستن.

داواکاری بۆ چوار بەرهەمی جیاواز لە پۆلە تاکەکان و دوو بەرهەمی جیاواز لە پۆلە زنجیرەییەکان وەردەگیرێت و، هەر بەشداربوویەکیش دەتوانێت کۆی گشتی ١٢٠ وێنە بنێرێت بۆ پێشبڕکێکە، کە بۆ هەر کارێک لە بەشە زنجیرەییەکان دەبێت لە ١٠ وێنە پێکبێت.

براوەکان لە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی داوەری دیاری دەکرێن کە لە مانگی ئاداری ٢٠٢٥دا بە ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.

دەتوانرێت لە ڕێگەی ماڵپەڕی "istanbulphotoawards.com"ەوە زانیاریی لەبارەی ئەندامانی لیژنەی داوەری و مەرجەکانی پێشکەش کردنی داواکاری دەستبخەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın