لە دەزگا

کتێبی "بەڵگە" لە بارەی تاوانەکانی جەنگی ئیسرائیل بە دیجیتاڵ کرا

دەتواندرێت لە ڕێگەی ماڵپەڕی "https://aakitap.com.tr/kanit"ەوە ئەم کتێبە دەستبکەوێت، کە وەک بەڵگەیەکی بنەڕەتی ئەوە دەخاتەڕوو ئیسرائیل لە غەززە تاوانی جەنگی ئەنجامداوە.

Hüseyin Cem Dağıstanlı  | 03.03.2025 - نوێکردنەوە : 06.03.2025
کتێبی "بەڵگە" لە بارەی تاوانەکانی جەنگی ئیسرائیل بە دیجیتاڵ کرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

کتێبی "بەڵگە" کە ئەو تاوانانەی جەنگی بە بەڵگە کردووە کە ئیسرائیل لە غەززە ئەنجامی داون، بە دیجیتاڵ کرا و لەسەرانسەری جیهاندا بەردەستە.

نۆهەمین چاپی کتێبی "بەڵگە" کە پێداچوونەوەی بۆ کراوە و فراوانکراوە و لە چواری کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵووەوە بڵاوکرایەوە، دیمەنە بەڵگەییە بنەڕەتییەکانی تێدایە کە بە ڕوونی تاوانەکانی ئیسرائیل لە غەززە دەخاتەڕوو، کرایە دیجیتاڵی.

- دەتواندرێت لە ڕێگەی ماڵپەڕی "https://aakitap.com.tr/kanit"ەوە ئەم کتێبە دەستبکەوێت، کە بە ئامانجی ئەوەی لە سەرانسەری جیهاندا بە دەست زۆرترین کەس بگات و، ئەو تاوانانەی ئەنجامدراون بە تەواوی ڕەهەندەکانیەوە بخرێنەڕوو، ئامادەکراوە.

لە ماڵپەڕەکەدا وێنەگەلێکی بەڵگەنامەیی بەردەستە و، بەکارهێنەران دەتوانن بە زمانەکانی تورکی، ئینگلیزی و عەرەبی بە ئاسانی دەستیان بە زانیارییەکان بگات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın