توركيا, لە دەزگا

کردنەوەی چوارهەمین پێشانگای ١٠هەمین ساڵەی خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵ لە ئەنقەرە

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز: "لە سەدەکانی داهاتوودا مێژوونووسان بە تەماشاکردن و لێوردبوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵ مێژوو هەڵدەسەنگێنن و بڕیاریان لەسەر دەدەن".

İsa Toprak, Mehmet Tosun, Semih Erdoğdu, Sümeyye Dilara Dinçer  | 12.12.2024 - نوێکردنەوە : 16.12.2024
کردنەوەی چوارهەمین پێشانگای ١٠هەمین ساڵەی خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵ لە ئەنقەرە

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، چوارهەمین پێشانگای دەهەمین ساڵی خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵ (İstanbul Photo Awards) کرایەوە، کە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیی بواری وێنە هەواڵە و ئاژانسی ئانادۆڵو ڕێکیدەخات.

لە میانی کردنەوەی پێشانگاکەدا لە CerModern، هەریەک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز و باڵیۆزی فەڵەستین لە ئەنقەرە، گائید مستەفا و باڵیۆزی سربیا لە ئەنقەرە، ئاکا یۆڤانۆڤیچ و باڵیۆزی نیگاراگوا لە ئەنقەرە، تاتیانا دانیاڵ گارسیا بەشداریان تێدا کرد.

لە گوتارێکیدا کە لە میانی کردنەوەی پێشانگاکەدا پێشکەشی کرد، کاراگۆز ئاماژەی بەوە کرد هەموو ڕۆژێک لە تەلەڤيزیۆن و ڕۆژنامە و سەکۆ دیجیتاڵییەکاندا تەماشای ئەو جینۆسایدە دەکەن کە حکوومەتی ئیسرائیل زیاتر لە ساڵێکە بێ بەزەییانە دەرهەق بە خەڵکی ستەمدیدەی فەڵەستینی ئەنجامی دەدات.

کاراگۆز باسی لە چیرۆکی وێنەی فۆتۆگرافەری فەڵەستینی، محەمەد سەلام کرد کە لە پێشبڕکێی خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵدا لە ژێر ناوی "ژنێکی فەڵەستینی تەرمی کوڕەزاکەی لە ئامێز گرتووە" پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و، ڕایگەیاند: "ئەم وێنەیە ١٠ ساڵ و ٢٠ ساڵ و ١٠٠ ساڵی دیکەش کاریگەری دەبێت. وامان لێدەکات کە هیچ کات ئەم جینۆسایدە لە بیر نەکەین''.

هەروەها کاراگۆز باسی لەوە کرد کە زۆرێک لە ڕۆژنامەکان بەو وێنە و دیمەنانەی تۆماریان کردووە جینۆساید و ئەو تاوانانەی لە مێژوودا ڕوویانداوە بە بەڵگە کردوون ، ڕایگەیاند: "ئێمەش دەنگی ویژدانێکین بۆ ئاشکراکردنی ئەو ڕاستییانەی لەم جوگرافیایەی تیایدا دەژین ڕوودەدەن".

کاراگۆز ئاماژەی بەوە کرد ئاژانسی ئانادۆڵو هەوڵ دەدات بە نووسینی کتێب و بەڵگەفیلم بە ناوی "بەڵگە"، "شایەتحاڵ" و "تۆمەتبار" ببێتە دەنگی ئەم ویژدانە و جێدەستی لە مێژوودا هەبێت. لە نێوەندەشدا خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵ کە لە دەیەمین ساڵیدایە و چەندین وێنە کە یەک لە یەکتری بەهادارترن بە خەڵکی ئاشنا کردووە و، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە گەشەسەندندایە، پێشبڕکێی فۆتۆگرافییە کە لەسەر ئاستی جیهان بەناوبانگترین و گەورەترینە و زۆرترین سەردانکاری هەیە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو کاراگۆز، ئاماژەی بەوەیش کرد ئەو وێنانەی لەلایەن دەستەی دادوەرانی بەڕێزەوە هەڵبژێردراون، تۆمارێکی زۆر جددییان لەسەر جیهان جێهێشتووە و، ڕایگەیاند: "لە سەدەکانی داهاتوودا مێژوونووسان بە تەماشاکردن و لێوردبوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵ مێژوو هەڵدەسەنگێنن و بڕیاریان لەسەر دەدەن".

کاراگۆز تیشکی خستە سەر ئەوەی زیاتر لە ٢٠ هەزار وێنە لە ١١٨ نەتەوەی جیاوازەوە بەشداریان لە پێشبڕکێکەی ٢٠٢٤دا کردووە و، لە نێویشیاندا ٣٢ فۆتۆگرافەر لە ١٠ بەشدا خەڵاتیان بەدەستهێناوە، ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە پێشکەش کردنی داواکاری بۆ بەشداری لە خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵ ٢٠٢٥دا لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا تەواو دەبێت.

هاوکات کاراگۆز سوپاسی ناوەندی هونەری CerModern کرد کە میوانداری پێشانگاکەی کردووە، لەگەڵ سپۆنسەرانی پێشانگاکە کە پێکهاتوون لە هێڵی ئاسمانی تورکیا (THY)، کۆمپانیای سۆنی، سەرۆکایەتی دەزگای هاریکاری و هەماهەنگی تورکیا (TİKA).

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın