جيهان, هونەر و كلتوور

فیلمی دۆکیۆمێنتاری "داگیرکاری پیرۆز" خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی بۆسنای وەرگرت

Lejla Biogradlija, Kemal Zorlak  | 18.09.2024 - نوێکردنەوە : 23.09.2024
فیلمی دۆکیۆمێنتاری "داگیرکاری پیرۆز" خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی بۆسنای وەرگرت

Bosnia and Herzegovina

بۆسنا - AA

فیلمی دۆکیۆمێنتاری "داگیرکاری پیرۆز" خەڵاتی باشترین فیلمی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دۆکیۆمێنتاریی جەزیرەی باڵکانی وەرگرت.

حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دۆکیۆمێنتاریی جەزیرەی باڵکان لە شاری سەرایڤۆی پایتەختی بۆسنا بەڕێوەچوو و لە دوایین شەوی فێستیڤاڵەکەدا، خەڵاتی باشترینەکان دابەش کران.

ژمارەیەکی زۆر لە سەردانیکەرانی بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کرد کە ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی پەیوەندییە جیهانییەکانییەتی.

فێستیڤاڵەکە لە ١٣ تا ١٧ی ئەیلوول بەڕێوەچوو و تێدا ژمارەیەک فیلمی دۆکیۆمێنتاری نمایش کران کە بەشی زۆریان تایبەت بوو بە تاوانەکانی جەنگی ئیسرائیل لە غەززە.

لە کۆتایی رێورەسمەکەدا، خەڵاتەکانی فێستیڤاڵەکە دابەش کران و تیمی توێژینەوەی TRT World بە شایەنی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری زانران. دۆکیۆمێنتارەکەی تەرەتە دوو مانگ دوای دەستپێکی کۆمەڵکوژی غەززە وێنەی گیرابوو کە ژێر ناوی فیلمی بەڵگەنامەیی "داگیرکاری پیرۆز" بەرهەم هاتبوو.

- لە فێستیڤاڵەکەدا جەخت لە دۆزی فەڵەستین کرایەوە

لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دۆکیۆمێنتاریی جەزیرەی باڵکان هەوڵدرا ئێش و ژانەکانی خەڵکی غەززە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەکان نمایش بکرێت.

٢٤ فیلمی دۆکیۆمێنتاری لەبارەی ئابووری جیهان و ئاڵۆزییەکانی سیاسی و هەروەها فیلمی دیکۆمێنتاری سەبارەت بە توندوتیژییەکانی ئیسرائیل دژ بە فەلەستینییەکان نمایش کرا.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın