دیکۆمێنتاری "ئامانج کزڵئەلما"یە نمایش کرا
یەکەم بەشی دیکۆمێنتاری "ئامانج کزڵئەلما"یە کە باس لە قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی یەکەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جەنگیی تورکیا و بەرهەمهێنانی ئامێری فڕۆکەوانی بێ فڕۆکەوانی بایکار دەکات بە کەلوپەل و پێداویستی ناوخۆیی تورکیا لە میانی ٢٠ ساڵدا نمایش کرا.
Istanbul
ئیستانبوڵ – AA
یەکەم بەشی دیکۆمێنتاری "ئامانج کزڵئەلما"یە کە باس لە قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی یەکەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جەنگیی تورکیا و بەرهەمهێنانی ئامێری فڕۆکەوانی بێ فڕۆکەوانی بایکار دەکات بە کەلوپەل و پێداویستی ناوخۆیی تورکیا لە میانی ٢٠ ساڵدا نمایش کرا.
سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی بایکار، سەلجوق بایراکتار لە دوای نمایشەکە کە بەهۆی بەشدارییەکی ئێجگار زۆری هاووڵاتییان لە یەک کاتدا لە سێ هۆڵ لە ناوەندی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئیستانبوڵ ئەنجام درا، سوپاسی ئەوانەی کرد کە ئامادەی نمایشەکە بوون و گوتی: "لە ناخی دڵەوە سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە رۆڵیان هەبووە لەم سەرکەوتنەدا لە سەروویانەوە سەرکۆمار(ی تورکیا) رەجەب تەیب ئەردۆغان کە سەرکردایەتی ئەم پڕۆژەیەی کردووە".
سەلجوق بایراکتار بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە بەرهەمهێنانی ئەم فڕۆکەیە کارێکی ئاسان نەبووە، گوتی: "ئەمە بەرهەمی هەوراز و نشێو، خۆشی و ناخۆشی هەوڵ و ماندبوونێکی زۆرە".
بەڕێوەبەری گشتیی بایکار، هالوک بایراکتار سوپاسی گرنگیدانی زۆری ئامادەبووانی کرد بە نمایشەکە.
بەهۆی بەشدارییەکی ئێجگار زۆری هاووڵاتییان نمایشەکە لە یەک کاتدا لە سێ هۆڵ لە ناوەندی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئیستانبوڵ ئەنجام درا و راستەوخۆ لە کەناڵی بایکار لە یوتیوب'یش پەخش کرا. دوای تێپەڕینی ماوەیەکی کورتیش بەسەر نمایشی یەکەمدا نمایشی دووەمیش ئەنجام درا.
جگە لە کارمەندانی بایکار و خانەوادەکانیان، هەروەها هاوسەری سەلجوق بایراکتار، سومەییە ئەردۆغان بایراکتاریش ئامادەی نمایشەکە بوو.
هەریەک لە پارێزگاری ئیستانبوڵ، عەلی یەرلیکایا، جێگری وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا، مەهمەت فاتیح کاجر؛ سەرۆکی فەرمانگەی پیشەسازیی بەرگریی سەربە سەرۆکایەتی کۆمار، ئیسماعیل دەمیر؛ سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، یوسف ئۆزهان ئامادەی نمایشەکە بوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن