گووگڵ: ''پێویستە کۆمەڵگا ئامادە بێت بۆ گەشەسەندنی خێرای ژیری دەستکرد''
بەڕێوەبەری باڵای جێبەجێکاری گووگڵ، سوندار پیجای رایگەیاند کە نووسەر، ژمێریار، تەلارساز و تەنانەت ئەندازیارانی بەرنامەسازی لەنێو ئەو کەسانەدا دەبن کە ئەگەری هەیە بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانیان لەدەست بدەن.
Ankara
ئەنقەرە - AA
بەڕێوەبەری باڵای جێبەجێکاری گووگڵ، سوندار پیجای رایگەیاند، پێویستە کۆمەڵگا ئامادە بێت بۆ گەشەسەندنی خێرای ژیری دەستکرد.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە راگەیاندنەکانی ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە، سوندار پیجای لە میانی دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی ئاسمانیی سی بی ئێس، باسی لەوە کردووە کە گووگڵ هێشتا بەتەواوی نازانێت سیستمی ژیری دەستکردی خۆی چۆن کار دەکات.
بەڕێوەبەری باڵای جێبەجێکاری گووگڵ بە پێویستی زانی کۆمەڵگا خۆی لەگەڵیدا بگونجێنێت و باسی لەوە کرد کە نووسەر، ژمێریار، تەلارساز و تەنانەت ئەندازیارانی بەرنامەسازی لەنێو ئەو کەسانەدا دەبن کە ئەگەری هەیە بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانیان لەدەست بدەن.
سوندار پیجای هەروەها باسی لەوە کرد کە لە داهاتوودا، بەهۆی گەشەسەندنی خێرای ژیری دەستکردەوە خێرا بڵاوبوونەوەی زانیاری هەڵە و ساختە زۆر زیاتر دەبێت، لەبەرئەوە پێویستە کۆمەڵگا خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەو رێسایانەی بۆ سەلامەتترکردنی ژیری دەستکرد دانراون.
بەڕێوەبەری باڵای جێبەجێکاری گووگڵ ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە لە پاڵ بەرنامەسازاندا فەیلەسوف، زانایانی کۆمەڵایەتی و پسپۆڕانی زانستی ئاکار بەشداربن لە پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرددا.
بەڕێوەبەری باڵای جێبەجێکاری گووگڵ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کۆمەڵگا بەتەواوی لەگەڵ خێرایی گەشەسەندنی تەکنەلۆجیادا رانەهاتووە، لەبەرئەوەشی خەڵک بەتەواوی ئامادە نییە بۆ تەکنەلۆجیای ژیری دەستکرد، کاتێک تەماشای رابردوو دەکەیت دەبینیت جیاوازی لەم بابەتەدا رووی لە زیادبوون کردووە.
هاوکات سوندار پیجای تەکنەلۆجیاکانی وەک رۆبۆتی گفتوگۆکردنی ژیری دەستکردی ''Bard''ی گووگڵی بە سندوقێکی رەش ناوزەند کرد کە بەتەواوی تێنەگەیشتووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن