جامی جیهانی فیفای 2015 بۆ ژنان
له درێژه‌ی یارییه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانی جامی جیهانی فیفا 2015دا بۆ ژنان، سێ تیمی دیكه ماڵئاواییان له جامه‌كه كرد كه بریتین له به‌رازیل، كۆریای باشوور و سویسرا.

مۆكتۆن / مۆنتریاڵ
به‌رازیل كه له مێژوویی خۆیدا تا ئه‌مڕۆ له ئاستی پێگه‌یشتوودا له پیاوان و ژنان له جامی جیهانیدا ده‌رنه‌كراوه، له وڵاتی كه‌نه‌دا دووچاری شكستێكی مێژوویی بووه‌وه.
له درێژه‌ی یارییه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانی جامی جیهانی فیفا 2015دا بۆ ژنان، سێ تیمی دیكه ماڵئاواییان له جامه‌كه كرد. له‌وانه‌ش به‌رازیل، كۆریای باشوور و سویسرا کە ئەنجامی یارییەکانیان بوە شێوەیە بوو: به‌رازیل 0-1 ئوستڕاڵیا، كۆریای باشوور 0-3 فه‌ڕه‌نسا و سویسرا 0-1 كه‌نه‌دا.
یه‌كێك له‌و یاریانه‌ی له‌م جامه‌دا چووه مێژووه‌وه یارییه‌كه‌ی نێوان به‌رازیل و ئوستڕاڵیا بوو كه له یاریگای مۆنكتۆن رووبه‌ڕووی یه‌كتری بوونه‌وه. به‌رازیل، له یارییه‌كانی چاره‌كی كۆتایی جامه‌كه‌دا به تیمێكی باڵاده‌ست ده‌بینرا، به‌ڵام دوای ته‌واو بوونی نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه كه هێرشی به‌رامبه‌ری به‌خۆوه بینی، له نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه‌دا ئوستڕاڵیا باڵاده‌ستی خۆی له‌نێو یاریگادا نواند و له 10مین خوله‌كی كۆتایی یاری چاره‌كی كۆتاییدا كه وا ده‌بینرا یارییه‌كه ده‌چێته قۆناغی لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌وه، له خوله‌كی 80دا سیمۆن گۆڵیكی بۆ ئوستڕاڵیا تۆمار كرد، به‌مه‌ش به‌رازیل بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویی جامێكی جیهانیدا له یاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا شكستی هێنا.
له یارییه‌كی دیكه‌ی چاره‌كی كۆتایی جامه‌كه‌دا، كۆریای باشوور0-3 به‌رامبه‌ر فه‌ڕه‌نسا شكستی هێنا و ماڵئاوایی له جامه‌كه كرد.
كه‌نه‌دا كه میوانداری جامه‌كه ده‌كات، له یاری چاره‌كی كۆتایی جامه‌كه‌دا له یاریگای بی سی پڵاس رووبه‌ڕووی سویسرا بووه‌وه. یارییەکە كه به ململانێیه‌كی زۆر ده‌ستی پێكرد له نیوه‌ی دووه‌مدا له خوله‌كی 52دا بیلانگه‌ر گۆڵیكی بۆ كه‌نه‌دا تۆمار كرد و بەو جۆرە له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌نه‌دا كۆتایی هات و سویسرا ماڵئاوایی له جامه‌كه كرد.
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی جامه‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ نه‌رویچ-به‌ریتانیا و ئه‌مریكا-كۆڵۆمبیا یاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.