رۆناڵدینۆ ده‌چێته یانه‌یه‌كی مه‌كسیكی
ڕۆناڵدینۆ ، یاریزانی به‌ناوبانگی ھەڵبژاردەی بەرازیل بۆندێكی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی كویریتاروی مه‌كسیكیدا واژوو كرد.

ئه‌نقه‌ره
ڕۆناڵدینۆ یاریزانی تۆپی پێ و ئه‌ستێره‌ی ھەڵبژاردەی به‌ڕازیلی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بۆندێكی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی كویریتار و یانه‌ی یه‌كه‌می لیگی تۆپی پێی مه‌كسیكی واژوو كرد.
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ڕی یانه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، یانه‌كه دڵخۆشی خۆی نیشانداوه به واژووكردنی بۆندێك بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌گه‌ڵ رۆناڵدینۆ كه یاری بۆ یانه به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك پاریس سان جێرمان، به‌رشه‌لۆنه و میلانی ئه‌وروپا كردووه.
لای خۆیه‌وه رۆناڵدینۆ له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه له یانه نوێكه‌یدا داوای كردووه ئه‌درێسی ژماره 49 پێ بدرێت.
ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 34 ساڵه سێ‌جار له‌لایه‌ن فیفاوه به باشترین یارزانی جیهان هه‌ڵبژێردراوه، له ساڵی 2002دا له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلدا به‌شداری له جامی جیهانیدا كردووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن