مێسی ترسی هەیە لە لێدانی سزا
ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنەل مێسی دەڵێت" لێدانی سزا بۆ من بووەتە كارێكی ئەستەم".

مەدرید
ئەستێرەی ئەرجەنتین و یاریزانی ھێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە لیۆنەل مێسی دەڵێت" وەرگرتنی لێدانی سزا بۆ من بووەتە كارێكی ئەستەم".
مێسی لەمیانەی لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری یانەی بەرشەلۆنە سەبارەت بە لە دەستدانی لێدانی سزا توڕەیی خۆی دەربڕیوە و رایگەیاندووە" لە ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و لە یانەی بەرشەلۆنە زۆربەی لێدانەکانی سزا جێبەجێ دەكەم. لە ھەر دوو لادا من جێبەجێكەری لێدانی سزام. بۆیە ھەر لە ھەر جێبەجێ كردنی لێدانی سزادا گۆڵپارێزەكان باشتر من دەناسن. لێدانێكی باش دەرھێنانیشی ئەستەمە بەڵام لە ئێستادا وەرگرتنی لێدانی سزا بۆ من بووەتە كارێكی ئەستەم".
ئەستێرەكەی ئەرجەنتین دەشڵێت" ساڵی 2014 بۆ من ساڵێكی ناخۆش بوو بەڵام ئەم ساڵ ھەست دەكەم كە زۆر باشم. رووداوەكانی دەرەوەی یاریگە، پێكان و دابەزینی ئاستم بوونەتە ھۆكار كە ساڵێك ئاستێكی خراپ نیشان بدەم بەڵام زۆر كاركردن و ماندووبوونم توانیم بگەڕێمەوە ئاستی جارانم ھەموو ئەوانە وای لێكردم كە ساڵی رابردوو لەبیر بكەم. خۆم بە بەختەوەر دەزانم كە ئێستا باشم.
مێسی لە لێدوانەكانیدا ئاماژەی بە یانەكەی كرد كە لە جامی شای ئیسپانیادا گەیشتووەتە یاری كۆتایی لە خولەكانی لالیگە و چامپیۆنزلیگدا بەردەوامن لە كۆشش و گوتیشی: "جۆشوخروشمان ھەیە بۆ گەیشتن بە دوورترین خاڵ تێدەكۆشین بۆ بردنەوەی سەرجەمیان".
مێسی بە ستایشەوە باسی لە یاریزانان نەیمار و لویس سوارێز كرد و لە بارەیانەوە گوتی" جگە لە تۆمار كردنی گۆڵ ئەو دوو یاریزانە سوودی زۆریان بە بەرشەلۆنە گەیاندووە". سەبارەت بە تۆماركردنی ھاتریك مێسی گوتی" ھاتریك بۆ من زۆر تایبەتە بۆیە ھەر كاتێك ھاتریك تۆمار بكەم تۆپەكە بە سەرجەم یاریزانانی یەنەكەم واژوو دەكەم بۆ یادگاری ھەڵیدەگرم".
باسی لە ھاتریكەكەی یاری بەرشەلۆنە و ریالی كرد كە لە یارییەكی ھەر دوو یانەکەدا لە ساڵی 2007 مێسی توانیبووی سێ گۆڵ تۆماربكات، ئەو دەڵێت لەو یارییەدا كاپتنی یانەكە راول گۆنزالیز بە بۆنەی ھاتریكەكەوە دەستخۆشی لیكردم.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن