هامیلتۆن بووه پاڵەوانی فۆرمیلا وه‌ن
شوفێری تیمی مارسێدیس، لویس هامیلتۆن، بووه پاڵەوانی خولی 19مین و كۆتایی له پاڵەوانێتیی جیهانیی فۆرمیلا وه‌ن، كه له شاری ئه‌بو زه‌بی ئیماراتی بەڕێوەچوو.

ئه‌نقه‌ره
ئه‌و پاڵەوانێتییە لە شاری ئه‌بو زه‌بی وڵاتی ئیمارات، له ستادیۆمێکی پێنج هه‌زار و 554 مه‌تری به ناوی یاس مه‌رینا له‌سه‌ر 55 خول ئه‌نجامدرا.
لویس هامیلتۆن له ریزی دووه‌مدا ده‌ستی به پێشبڕكێكه كرد و ده‌رفه‌تی له ده‌ستپێكی خراپی نیكۆ رۆسبێرگ وه‌رگرت و پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا. هه‌روه‌ها شوفێری ویلیه‌م مارسێدیس سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ریزی سێیه‌مه‌وه ده‌ستی به پێشبڕكێكه كرد، به‌ڵام به ده‌ستپێكێكی خراپ كه‌وته هه‌شته‌مینی ریزبەندەکە.
له هەشتەمین خولی پێشبڕكێكه، هامیلتۆن به دوو چركه کەوتە پێش نیكۆ رۆزبێرگ، هه‌روه‌ها له خولی 25مین، كێشه‌یەک لە ئۆتۆمبێله‌كه‌ی رۆزبێرگ بووه هۆی له‌ده‌ستدانی كات و له خولی 30 یارییه‌كه‌دا هامیلتۆن توانی جیاوازی نێوان خۆی و رۆزبێرگ به‌رزبكاته‌وه بۆ 20 چركه.
له كۆتایی خولی 54دا. هامیلتۆن توانی زۆر پێش رۆزبێۆگ بكه‌وێت و پاڵەوانێتییەکە گه‌ره‌نتی بكات.
ئه‌نجامی 10 ریزبه‌ندی پێشبڕكێكه به‌م شێوه‌یه‌یه:
1. Lewis Hamilton (Mercedes)
2. Felipe Massa (Williams-Mercedes)
3. Valtteri Bottas (Williams-Mercedes)
4. Daniel Ricciardo (Red Bull-Renault)
5. Jenson Button (McLaren-Mercedes)
6. Nico Hulkenberg (Force India-Mercedes)
7. Sergio Perez (Force India-Mercedes)
8. Sebastian Vettel (Red Bull-Renault)
9. Fernando Alonso (Ferrari)
10. Kimi Raikkonen (Ferrari)
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن